Sale!

دیسکۆرسەکان

نووسەر

نیکۆلۆ ماکیاڤێلی

وەرگێڕ

جەماڵ زەندی

مژار

سیاسەت, فەلسەفە

ISBN

978-622-6525-25-9

ژمارەی لاپەڕه

634

نۆرەی چاپ

یەکەم

845,500 تومان

Description

📚کتێب: دیسکۆرسەکان
💎مژار: فەلسەفەی سیاسی
📝نووسەر: نیکۆلۆ ماکیاڤێلی
🖍وەرگێڕان: جەماڵ زەندی
🖨وەشانخانە: مادیار

لە ساڵانێکدا کە ڕوانینێ نوێ بۆ جیهان بەرە بەرە ئاقارەکانی خۆیان دیاری ئەکەن، ماکیاڤێلی خەریکی ڕامان و لێکدانەوە لە سەر زانستی سیاسیی نوێ بوو، هاندەریشی بۆ ئەمە پادشاییە مەزنەکانی ئەورووپای ڕۆژگاری خۆی و ئەو قەیرانانە بوون کە میرایەتییە چەقبەستووەکانی وڵاتی ئیتالیا تێوەی گلابوون، ئەو پادشایانە بە وتەی فێڕانتێ، شای ناپۆلی، «وەک هەندێک باڵندەی ڕاوکەری بچووک هەڵسوکەوت دەکەن و بە حەز و تامەزرۆییەوە شوێن نێچیری خۆیان دەگرن، بەڵام بەهۆی سروشتیانەوە خۆیان لەو ئاستەدا نابینن وەشوێن باڵندەی لە خۆ گەورەتر بکەون تاکوو بیکوژن». هەڵبەت، لێکدانەوەکانی ماکیاڤێلی بۆشاییەک ئەخەنە شوێن و بواری خۆیان کە تا ئەوکات مانایان دابوو بە ژیان و بە کۆمارە مەسیحییەکانەوە؛ ئەوانە لە وەرچەرخانی زەمەندا لەگەڵ گەورەترین شەقبوونەکانی ئاییندا بەرەوڕوو ببوونەوە. کەوابوو ئەتوانین لەگەڵ دادوەریی دێ سانتیس هاوڕا بین کە وتوویەتی: «هزر و وشیاریی ئەم جیهانە نوێیە، ئەوەی حاشا دەکات و ئەوەی پەسەند دەکات، لە ماکیاڤێلیدا ئاوێتەی یەک بووە و هەیە». لە ژێر تیشکی ئەم گۆڕانە قووڵانەدا کە لە ناسین و زانیندا هاتبوونە ئاراوە و کاراکتەری زەقی ئەو سەردەمە بوون، نووسینەکانی ماکیاڤێلی نەک تەنیا بۆ واقیعی ئەوکاتی ئیتالیا نووسراون، بەڵکوو پەروەردەیەکن بۆ داهاتوو و تیشک دەخەنە سەر داهاتوو.

Niccolò di Bernardo dei Machiavelli
Discorsi sopra la prima deca di Tito Livio

You may also like…