توضیحات
بۆ خوێنەری کورد پێویستە مێژووی بەرەبابی خۆی بزانێ و شانازی بە ناسنامە و پێناسی خۆیەوە بکا. لەم سۆنگەوە، گەلێک کەڵەنووسەر و لێکۆڵەر لەمەڕ کورد تۆژینەوەیان کردوە کە دیسان بەداخەوە نەکەوتۆتە بەر دەستی خوێنەری کورد و کوردیخوێنەر. لەبۆیەش، ”یۆرگن لەسۆوە”، لەم بەرهەمە ناوازەیدا، سەرێک بە مێژووی دێرینی کورددا دەکا و لە دەلاقەی وێژە -ئەدەبییات-ی کۆنی ناوچەی مێزۆپۆتامیاوە، ئەوەی بن بەڕەی دێنێتە سەر بەڕەی. نێوەرۆکی بەرهەمەکە، وەک لە ناوەکەیڕا دیارە، مێژووی ئەدەبی مێزۆپۆتامیایە، واتە، مێژووی وێژەی ئەو ناوچەیەی لەنێوان دوو-ئاواندا، یاخود چۆمەکانی دیجلە و فۆڕات هەڵکەوتووە (بە زمانی ئەوان مێزۆپۆتامیا) و لە هەمووانیش روونە، بەشێکی بەرچاو لەو ناوچەیە، شوێنی بنج و بناوانی کورد بووە و هەیە و دەبێ. ”لەسۆوە” لەم پەڕتووکەدا، لێفە لەسەر هەتیوان هەڵدەداتەوە و زۆر شتی نەوتراو بە گوێماندا دەچپێنێ و دەڵێ: گای لاساری مێژووی گەردوون لە سەر زگی مێژووی وێژەی بەرەبابی کوردان دەلەوەڕێ!
نقد و بررسیها
هیچ دیدگاهی برای این محصول نوشته نشده است.