Description
📚کتێب: شالیار
💎مژار: فەلسەفەی سیاسی
📝نووسەر: نیکۆلۆ ماکیاڤێلی
🖍وەرگێڕان: جەماڵ زەندی
🖨وەشانخانە: مادیار
وەرگێڕانی کتێبی شالیار-ی ماکیاڤێلی، دوای پێنج سەدە لە مەرگی نووسەرەکەی، بێجگە لە ئێستایی بوونی بیر و هزری ئەم نووسەرە، نابێ هیچ مەبەستێکی دیکەی بووبێ؛ بیر و هزرێک کە تاهەتایە زانستی سیاسی و دەوڵەتداریی تووشی گۆڕانی بنەڕەتی کردووە. دیارە وەکوو وتەی ئانتۆنیو گرامشی، ماکیاڤێلی زانستی سیاسی فێری ئەوانە ئەکات کە ئەم زانستە نازانن. گرامشی لە بەرسڤی ئەم پرسەدا کە ئەوانە کێن ئەم زانستە نازانن؟
دەبێژێ: توێژی شۆڕشگێڕی سەردەم، گەل و نەتەوەی ئیتاڵی.
ئەو توێژەی لە فیرێنزێی سەردەمی ماکیاڤێلیدا پشتی سەرۆکی خۆی، واتە ساڤونارۆڵا-یان بەر دا، ئەو توێژەی کۆمارەکەی دەڕووخێنرێ، کەچی نە ئەتوانێ سەرۆکەکەی لە خنکاندن و سووتان ڕزگار بکا و نە دەشتوانێ بەرگری لە کۆمارەکەی بکا و بیپارێزێ.