Description
📚کتێب: بزاڤی ناسیۆنالیستیی کورد
[دەرفەت، ڕێکخستن، ناسنامە]
💎مژار: مێژووی هاوچەرخ
📝نووسەر: دێڤید ڕۆمانۆ
🖍وەرگێڕان: هۆمەر فەیزی
🖨وەشانخانە: مادیار
لە کۆتاییەکانی سەدەی ڕابردووەوە تاکوو ئێستا بزاڤی نەپساوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، سەرەڕای زۆر ڕەنگ و ئاراستەی جیاوازەوە، خاوەن تایبەتمەندییەکی چڕی ئەتنیکی بووە و هەر ئەمە وای کردووە زۆربەی توێژەران و پسپۆڕانی پرسی کورد، تەنیا لە ڕوانگەیەکی دیرۆکی سیاسی-ئەتنیکییەوە ئاوڕ لە پرسی کورد بدەنەوە. بەڵام دەیڤید ڕۆمانۆ لەم کتێبەیدا وەک تێزی دکتۆراکەی هەوڵی داوە بزاڤی نەتەوەخوازانەی کورد لە ڕوانگەیەکی نوێ و بە تیۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە شەنوکەو بکات. لە سەر ئەم بنەمایە ڕۆمانۆ کەڵکی لە ڕێبازی نامێژوویی ڕێکخستنی سەرچاوە و هەڵبژاردنی ئاوەزمەندانە بۆ بزاڤی نەتەوەخوازانەی کورد لە ناو نەتەوە-دەوڵەتەکانی تورکیا، عێراق و ئێران وەرگرتووە. بەڵام ئاگاداربوونی لە ئاستەنگییەکانی بەکارهێنانی ئەم تیۆرە کۆمەڵایەتییە بۆ شیکردنەوە وای کردووە ڕۆمانۆ وەک بگۆڕێکی هاوتەریب کاریگەریی دیالێکتیکیی تیۆرەکانی پێکهاتەی سیاسی، پرۆگرامی ڕێکخستن و سیاسەتی ناسنامەش ئاوێتەی پرۆژەکەی بکات. ئەم چەشنە تێڕوانینە ناوازەیە بۆ شیکردنەوەی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستیی کورد وای کردووە ئەم کتێبە جیاوازییەکی بەرچاوی لەگەڵ کتێبەکانی تر لە سەر ئەم پرسە هەبێت و ڕۆچنەیەکی نوێ بۆ خوێندنەوەی پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بکاتەوە.