Description
📚کتێب: سەرەتایەکی فرە کورت بۆ خوێندنەوەی ماکیاڤێلی
💎مژار: فەلسەفەی سیاسی
📝نووسەر: کوێنتین سکیننەر
🖍وەرگێڕان: جەماڵ زەندی
🖨وەشانخانە: مادیار
سەرەڕای دەربازبوونی پێنج سەدە بە سەر مەرگی ماکیاڤێلی هێشتاکەش تارماییەکانی سیمای ئەم بنیاتنەرەی سیاسەتی مۆدێرن ڕوون نەبوونەتەوە و بەردەوام توێژەران بۆ نیشاندانی لایەنە جیاوازەکانی بیر و هزری ئەم سیما تڕۆکراوەی سیاسەت خەریکی مشتومڕن. ئەم کتێبەش وەک بەشێک لەو مشتومڕە زانستییانە، بەر لە هەموو شتێک هەوڵدانێکی گرینگە بۆ کێشانەوەی سیما جیاوازەکانی ماکیاڤێلی؛ نووسەر بە هەڵدانەوەی بەڵگە و نامە دیرۆکییەکان، بە ڕەچاوکردنی بەستێنی ژیانی ماکیاڤێلی لە ئیتاڵیای داگیرکراو و پارچەکراوی سەردەمی ڕێنێسانس، دەیهەوێ بەشێک لەو تارماییانەی سیمای ماکیاڤێلی بڕەوێنێتەوە و لە جیاتی دیمەنێک لەم کەسایەتییە، چەن دیمەنی جیاواز، هەر وەک سیاسەت خۆی، بۆ خوێنەر وێنا بکات. سیمای کەسایەتییەکی دیپلۆمات و فیلۆسۆفی ئازادی دوو وێنای سەرەکی و پڕ لە وردەکاریی ئەم کتێبەن و نووسەر هەوڵی داوە لە ناو ململانێی هێز لە ناو پانتای سیاسەتی ئەو سەردەم لە ئیتاڵیادا، زیاتر لە وێنەکانی تر زەقیان کاتەوە. دۆخی ئیستاکە وەک ئاوێنەیەکی باڵانوێن لە ئیتاڵیای سەردەمی ڕێنسانس پێویستیی وردەبوونەوە لە سیما چەن ڕەهەندییەکانی ماکیاڤێلی و سیاسەت، زیاتر لە هەر سەردەمێک ئەخاتە ڕوو.