وەشانخانەی مادیار/ ناوەندی چاپی کتێب و بەرهەمی کوردی

  • کۆمەڵگا لە سەردەمی گۆڕانکارییە خێراکاندایە. وەشانخانەی مادیار بە هەستکردن بە پێویستیی گەشەپێدانی زانستە مرۆڤییەکان، هاوبەشی لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئاستی مەعریفیی کۆمەڵگا، زمان و ئەدەبی کوردی، خۆی وەک زایەڵەی پەیڤی ڕوناکبیران و نووسەرانی پانتای بەرفراوانی زاگرۆس دەبینێ؛ ئەم پێویستییە وا دەکا مادیار وەک سەکۆیەک بۆ بەرهەمهێنانی مەعریفە و گەشەپێدانی زانست بە زمانی کوردی، نووسەران و وەرگێڕانی کورد بە خاوەنی ڕاستەقینەی مادیار بزانێت.
  • وەشانخانەی مادیار وەک دەزگایەک بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب، بە بەشە جیاوازەکانی خۆیەوە لە هەوڵی ئەوەدایە ئاوێنەی باڵانوێنی نووسەران و وەرگێڕانی کورد بێت. مادیار پێی وایە بە کارکردن لە بواری زانستە مرۆڤییەکان، زمان، ئەدەبیات و بەشێکی تایبەت بە مناڵان دەتوانی بیرکردنەوە و خوێندنەوە بە زمانی دایک سەقامگیر بکات. هەر بۆیە بە باوەشێکی کراوە چاوەڕوانی هەوڵی نووسەران و وەرگێرەکانە بۆ گەشەپێدانی ئاستی هزریی کۆمەڵگا. مادیار بە هاوبەشیی ئێوە لە هەوڵی ئەوەدایە ئاسۆی دواڕۆژ ڕوونتر بنەخشێنێ.