Description
دوای قورسایی ڕازەکان، لەنێو دڵی یامۆتادا، ناونیشانیی دووهەمین پێنجێنەی ئاکی شیمازاکی، ژنە نووسەری کێبێکی بە ڕەچەڵەک ژاپۆنییە کە لەم پێنج ڕۆمانانە پێک دێ: میتسووبا (٢٠٠٦)، زاکوورۆ (٢٠٠٨)، تۆنبۆ (٢٠١٠)، تسووکووشی (٢٠١٢) و یامابووکی (٢٠١٣). لەم پێنجێنەیەدا، ئاکی شیمازاکی باس لە پەیوەندیی ئاڵۆزی نێوان کار و ژیانی خێزانی لە کۆمەڵگەی ژاپۆندا دەکا و ژاپۆنێکی زۆر جیاواز لە هی میدیاکانمان دەخاتە بەر چاو. ئەم ڕۆمانە بە قەبارە بچووک و سرنجڕاکێشانە، هاوکات کە پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە و لە چەند گۆشە نیگای جیاوازەوە ڕووداوێک دەگێڕنەوە، دەکرێ بە شێوەیەکی سەربەخۆش بخوێندرێنەوە.
******************************
ڕۆمانی یەکەم:
📚کتێب: میتسووبا
💎مژار: رۆمان
📝نووسەر: ئاکی شیمازاکی
✍️وەرگێڕان: سەلاحەدین بایەزیدی
🖨وەشانخانە: مادیار
تاکاشی لە کۆمپانیای بەناوبانگی گۆشیما کار دەکا، کۆمپانیایەک کە زۆر شانازیی پێوە دەکات و هێمایەکی ژاپۆنیی ساڵانی هەشتایە. تاکاشی سەرکەوتووانە لە سەنگاپوور گەڕاوەتەوە کە بۆ لێکۆڵینەوەیەک ڕووی تێکردبوو. خاوەنەکەی پیرۆزبایی لێ دەکات و بەڵێنی پێ دەدا بۆ لقیی پاریسی بگوازێتەوە. پێش چوون بۆ هەندەران، کچێکی جوان دەناسێ، بەڵام دەستەکانی پشتپەردە لە بەردەم پێکگەیشتنیان دەبنە ئاستەنگ.
ئاکی شیمازاکی بەم ڕۆمانە کورت و سادەیە، چیرۆکێکی ئاڵۆز و خەمبارمان بۆ دەگێڕێتەوە، ئەو ژاپۆنێکی جیاواز لە ژاپۆنی میدیاکانمان دەخاتە بەر چاو. نیشانمان دەدا چۆن لە ژاپۆنی مۆدێرندا، مووچەخۆرێک وەک کۆیلەیەک هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێ، چۆن جەستە و تەنانەت ڕۆحیشی هی ئەو کۆمپانیایەیە کە کاری بۆ دەکا.