Description
کتێب: ئیڤانۆف (روسی: Иванов (пьеса)) (ئینگلیزی: Ivanov)(فارسی:ایوانف )
مژار: شانۆ
نووسەر: ئەنتۆن چێخەف (روسی: Анто́н Па́влович Че́хов) (ئینگلیزی: Anton Chekhov)(فارسی: آنتون چخوف)
وەرگێر: محەمەد بادین
وەشانخانە: مادیار
«ژیانی مرۆڤ وەک گوڵێکی جوان وایە کە لە دەشتێک دەپشکوێ: بزنۆکەیەک دێ و دەیخوا – گوڵەکە چیتر نامێنێ.»
«ئیڤانۆف» لە ساڵی ۱۸۸۷ نووسراوە و یەکەم شانۆنامەی درێژی نووسەرەکەیەتی کە بڵاو کرابێتەوە.
ئەم بەرهەمە وەک خاڵی دەسپێکی ئەزموونەکانی چێخەف لە شانۆی درێژدا شایانی وردبوونەوە و سەرنجێکی زۆرە.
ئەنتۆن چێخەف، پزیشک و نووسەری ڕووس، لە ساڵی 1860 لە باژاری تاگانرۆگ لەدایک دەبێ و لەپاش چلوچوار ساڵ ژیانی پڕ لە نووسین، بە هۆی نەخۆشیی سیلەوە کۆچی دوایی دەکا.