Description
زۆربەی مرۆڤەکان کاتێک دەگەنە ئاکامی ژیانیان و ئاوڕێک لە ژیانی ڕابوردوویان دەدەنەوە، ئەودەم تێدەگەن کە سەرتانسەری ژیانیان وەک ڕێبوارێک هاتوونەتە نێو جیهان و بە سەرسووڕمانەوە بۆیان دەردەکەوێت کە ئەو شتانەی لە تەنشتیاندا بێباك لێیان گوزەراون و چێژیان لێ وهرنهگرتوون، ڕێک هەمان ژیانیان بووە کە هەموو کات و تێکۆشانەکانیان بۆ بەدەستهێنانیان تەرخان کردبوو. ئاخ چەندە لە مرۆڤەکان تەنها ئەو کاتەی کە لە ئامێزی مەرگدا دەحەسێنەوە گوتبێتیان: “هەر هیوا و ئاوات مرۆڤیان هەڵخهڵەتاند! ئاخ چەندە بوونەوەرێکی تەماکار و چاوبرسییە ئەم مرۆڤە!” هەر خۆشحاڵی و ڕەزامەندییەک بە دەست دێت، ڕەگەزی حەز و ئاواتەکانی تری لەگەڵدایە، چوونکە خولیا و ئاواتەکانی ویستی مرۆڤ ئاکامی نییە و بێبڕانەوەیە. ڕاستی، هۆکاری چییە؟ هۆکاری واقیعی ئەم شتە زۆر ساکارە، ئەویش ئەوەیە کە ویست، وەک ئەمرێکی سرشتی و بنەڕەتیی، سەرۆکی گشت جیهانە: هەموو شتێک پێوەندی بە ویست و خواستەوە هەیە. هەر بۆیە هیچ شتێک بە تەنیا ناتوانێت ئەو ویستە ڕازی بکات، مەگەر کۆی جیهان، ئەویش بێکۆتاییە.
Reviews
There are no reviews yet.