Description
📚کتێب: باخی بەڵاڵووک (روسی: Вишнëвый сад)(ئینگلیزی: The Cherry Orchard)
💎مژار: شانۆ
📝 نووسەر: ئەنتۆن چێخەف (روسی: Анто́н Па́влович Че́хов) (ئینگلیزی: Anton Chekhov)
🖍وەرگێر: محەمەد بادین
🖨وەشانخانە: مادیار
ئاگوستۆ بوال دەبێژێ:
کاتێک شانۆنامەیەک دەخوێنینەوە، ئەشێ بزانین خەریکی خوێندنەوەی مێژووی شانۆ نین، بەڵکوو خەریکین مێژووی مرۆڤایەتی فێر دەبین؛ خۆمان دەدۆزینەوە و لە هەمووی گرنگتر بۆمان دەردەکەوێ کە دەکرێ خۆمان بگۆڕین، واتە دەکرێ دونیا بگۆڕین…
باخی بەڵاڵووک هەر وەک هەموو دەقە شانۆییەکان، یان ڕەنگە بتوانین بڵێین پتر لە دەقە شانۆییەکانی تر هەڵگری وەها تێڕوانینێکە.
کەسایەتییەکانی ئەم شانۆیە مرۆڤەیلێکی زیندوون کە دڵداری دەکەن و دەخۆنەوە و پێدەکەنن و جاروبار دەیدەنە پڕمەی گریان؛ مرۆڤەیلێک کە ناچارن خۆیان لەگەڵ ئاڵوگۆڕەکان ڕێک بخەن، چونکە ئەم ڕێکخستنە تاکە ڕێگەیانە بۆ مانەوە لە ژیاندا…
ئەنتۆن چێخەف، پزیشک و نووسەری ڕووس، لە ساڵی 1860 لە باژاری تاگانرۆگ لەدایک دەبێ و، لە پاش چلوچوار ساڵ ژیانی پڕ لە نووسین، بە هۆی نەخۆشیی سیلەوە کۆچی دوایی دەکا.