Description
📚 کتێب: باڵندەی دەریایی | روسی: English: The Seagull | Чайка (пьеса Чехова)
💎 مژار: شانۆ
📝 نووسەر: ئەنتۆن چێخەف (روسی: Анто́н Па́влович Че́хов) (ئینگلیزی: Anton Chekhov)(فارسی: آنتون چخوف)
🖍 وەرگێر: محەمەد بادین
🖨 وەشانخانە: مادیار
شانۆنامەی ‘باڵندەی دەریایی’ لە ساڵی 1895 نووسراوە و یەکەمجار لە تشرینی یەکەمی ساڵی 1896 لە پێتێربوورگ پێشکەش کراوە.
هونەر و ئەڤین دوو بابەتی سەرەکیی ئەم شانۆیەن و کەسایەتییەکان هەرکامەو بەجۆرێ گیڕۆدەی ئەم دوو بابەتەن. ئەم دڕامایە لە سەردەمێکدا ڕوو دەدا کە هێزی ئەڕبابەکان ڕووی لە داچوونە و لەگەڵ ئەم داچوونە گەلێ گۆڕانکاری لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان پێک دێن.
ئەنتۆن چێخەف, پزیشک و نووسەری ڕووس، ساڵی 1860 لە باژاری تاگانرۆگ لەدایک دەبێ و لەپاش چلوچوار ساڵ ژیانی پڕ لە نووسین، بە هۆی نەخۆشیی سیلەوە کۆچی دوایی دەکا.