Description
دیاربەکر، گەورەترین شاری کوردستانی تورکیا. بەفر دادەکاتە سەر شوورا کەوناراکانی “سوور”، کڵۆ کلۆ. ئۆیا بایدار، یەکێک لە سیما بەرچاوەکانی وێژەی هاوچەرخی تورکیا، لە جەرگەی ڕۆژانێکی سەخت و دژواردا، لەوێ باسوخواسێکی گەرم لەگەڵ بەردەنگێکی ڕەمزاوی دادەمەزرێنێ. گفتوگۆی تورکێکی ڕۆژئاوایی و کوردێکی دیاربەکر. وروژاندنی پرسیاری بوێرانە و پاکانەحیساب لەگەڵ ویژدان. “قەت لە خۆت پرسیوە ئێمە چیمان کردووە بۆ ئەوەی ئەم منداڵ و لاوە خەندەقچییانەی کە لە پشتەوەی خەندەقەکانن بێنینە ئەمدیو؟ بێجگە لە کوشتن ڕێگە چارەی تریش هەبوون؛ ئاخۆ وڵاتێکمان پێ دان بە ماف و کەرامەتەوە، وەک هاووڵاتیی ئازاد و یەکسان تێیدا بژین؟” بایدار دڵسۆزانە بە دوای وەڵامی ئەم پرسیارانەدا دەگەڕێ.
Reviews
There are no reviews yet.