داشکاندن!

کوردەکانی دەرەوەی کوردستان

نووسەر

سیروان مووساپوور

ژمارەی لاپەڕه

752

ISBN

978-622-6525-08-4

نۆرەی چاپ

یەکەم

مژار

مێژوو

658,650 تومان

مژارەکان: , ,

توضیحات

كوردستان، وڵاتی كوردان، هه‌ڵكه‌وتوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌باری سرووشتییەوه نیشتمانێكی یه‌كپارچه‌‌یه و به‌شی زۆری دانیشتووانی له نه‌ته‌وه‌ی كورد پێك‌هاتووە، به ڵام له دوو قۆناغی گرنگی مێژووییدا له ژێر كارتێكه‌ریی فاكته‌ره ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌سه‌ر چه‌ند وڵاتدا، دابه‌ش كراوه و هه‌ر به‌شه‌ی خراوه‌ته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تێكه‌وه. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شازده‌هه‌مدا و، له ئاكامی شه‌ڕو ده‌ستێوه‌ردانی دوو ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی و پاش شه‌ڕی چاڵدێران دوو به‌ش كرا و له‌ژێر ناوی كوردستانی عوسمانی و كوردستانی ئێران هه‌ر به‌شه‌ی وه‌به‌ر یه‌كێك له‌م دوو ئیمپراتۆرییه كه‌وت و. دوای چوارسه‌د ساڵ و دوابه‌دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی، ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریای عوسمانی به‌سه‌ر چه‌ند وڵاتی تازه‌دامه‌زراودا دابه‌ش كران و ئه‌و به‌شه‌ی كوردستانیش به‌سه‌ر سێ وڵاتی تازه‌دامه‌زراوی توركیا و سووریا و ئێراقدا دابه‌ش كرایه‌وه. به‌م جۆره له چه‌ند قۆناغی مێژووییدا كوردستان كرایه چه‌ند پارچه و هه‌ر به‌شه‌ی خرایه ‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تێكه‌وه. به‌ڵام كورده‌كان وه‌ك خه‌ڵك و نه‌ته‌وه ته‌نیا له‌نێو ئه‌م چه‌ند به‌شه‌دا ناژین و له ناوچه جیاجیاكانی دنیادا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و له‌ژێر ناوی «كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان»
گەره‌كمانه له‌م به‌رهه‌مه‌دا ئاوڕ له ژیان و به‌سه‌رهاتیان بده‌ینه‌وه.
له‌م په‌رتووكه‌دا باس له ژیان و گوزه‌رانی ژماره‌یه‌كی زۆر له هاونه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان له شوێن و ناوچه‌ی وڵاته جۆراوجۆره‌كان کراوە
و له‌میانه‌یدا سه‌رده‌م و هۆكاری كۆچكردن و ڕاگواستنیان و، ڕه‌وشی ژیانی ئێستایان و به‌ ده‌یان بابه‌تی پێوه‌ندیداری دیكه بڵاوکراوەتەوە.