Sale!

پیاوەکان بە خەونیش نەگەڕانەوە

نووسەر

مەحموود نەجمەدین

مژار

ڕۆمان

ISBN

978-622-7420-34-0

ژمارەی لاپەڕه

144

نۆرەی چاپ

یەکەم

189,650 تومان

مژارەکان: , ,

Description

📚کتێب: پیاوەکان بە خەونیش نەگەڕانەوە
💎مژار: رۆمان
✍️نووسەر: مەحموود نەجمەدین
🖨وەشانخانە: مادیار

ناوەڕۆكی ڕۆمانەكە چیرۆكی دابڕان و لەیەكترازانی مرۆڤی كوردە.
چیرۆكی ئەو ژنانەیە كە لەچاوەڕوانی گەڕانەوەی پیاوەكاندا ژیان دەگوزەرێنن،
چیرۆكی سەرەكی ڕۆمانەكە بەسەرهاتی كچێكە بە ناوی شكۆفە لە كیماباران كردنی هەڵەبجەدا لەگەڵ خێزانەكەی ئاوارەی ئێران دەبن.
شكۆفە لە هەڵەبجەوە شار بەشار دەڕوات تاوەكوو دەگاتە تاران و لەماڵێكدا دەگیرسێتەوە كە پڕە لەحیكایەت.
حیكایەتی كچانی عاشق.
لە هەندێك وێستگەدا ڕۆمانەكە چیرۆكی دابڕانی باپیرە ئەشرەفە لەسەرەتای سەدەی بیست.
بەگشتی ئەم ڕۆمانە چیرۆكی سەرهەڵگرتن و دابڕان و ئەوینە.
چیرۆكی ون كردن و لەدەست دانی شوناسە.
ئەو پاڵەوانانەی كە شوناسی خۆیان لەدەست دەدەن بەهۆی ستەمكار و زوڵم و زۆری دوژمنێكی كەللە قەوی و ستەمكارەوە.
شكۆفە نەوەی سەردەمێكە كە كورد تێیدا توێنراوەتەوە و هەوڵی سڕینەوەی دراوە لە لایەن دەوڵەتی عیراقی سەردەمی بەعسەوە.