Description
هەستكردن بە بوون هوشیاریی نییە بە بوون. هەستكردن بە بوون روح توشی مەستی دەكات و بێهۆشی دەكات لە خۆی. هوشیاری روح بە خۆی بنەمای هۆشیاری روحە بەغەیری خۆی. روحی كورد هەتا هوشیاری بە بوونی خۆی پەیدا نەكات، ناتوانێت هوشیاری بەجەستەی خۆی پەیدا بكات و لەناو جەستەكەی خۆیدا بوونی خۆی بۆ خۆی بنوێنێتەوە. یەكەم هەنگاوی هوشیار بوونەوەی ڕوح بەخۆی، هەستكردنی روحە بە بوونی خۆی لەو ساتە وەختەدا كە لە ناو جەستەكەیدا لەوپەڕی توانەوەو مەستبووندایە. دوای ئەوەی روح ههستی بە بوونی خۆیكرد، ئەو مەستییە بەریدەدات كە بەهۆی عاشقبوونی بەجەستەی خۆی تێی كەوتووە. روح دەبێت لە ناوجەستەدا هەست بە بوونی خۆی بكات.
روح لە دەرەوەی جەستەی خۆیدا پێویستی بەوە نییە هەست بە بوونی هیچ شتێك بكات، تەنانەت پێویستی بەوە نییە هەست بە بوونی خۆیشی بكات. روح لەڕیگەی بوونی لە ناوجەستەدا هەست بە بوونی جەستەی خۆی دەكات و عاشقی جەستەی دەبێت. بەبێ توانەوەی روح لە ناو جەستەدا روح ناگاتە ئەو قۆناغەی پەرەسەندنی خۆی كە تییایدا هەست بە بوونی خۆی بكات.
Reviews
There are no reviews yet.