Description
هەگبەی زانین , پیستیمولوجی کلاسیک و سوشیال پیستیمولوجی
هەموو کتێبەکانی ‘هەگبەی زانین’ لە پانتایی ئەنەلەتیکدان ومەسەلەی زانین و کێشە و گرفتەکانی دەردەخات و نەخشەیەک بۆ پرسی ‘زانین’ پێکدەهێنێت لە فەلسەفەدا. خوێندن و دیبەیتی فەلسەفەی ئەكادیمی، لە ئاستی زانكۆكانی بەریتانیاو ئەمەریكاو ئەورووپاوە دەگەیەنێتە بەردەستی خوێنەری كورد، له ناو ماڵەكانی خۆیانداو لە زانكۆكانی كوردستاندا.
هەموو سەرچاوەکانی بە زمانی ئینگیلیزیە، باسەكان كورت و پوختن و بە زمانێكی ڕوون نووسراون، بەڵام لە ناوەرۆكی تێزو ئارگیومەنتە فەلسەفییەكانی كەم نەكردوونەتەوە و ئاستی بەرزی فەلسەفەی ئەكادیمی پاراستووە. هەموو کتێبەکانی ‘هەگبەی زانین’ سەرچاوەیەكی فەلسەفەیە، هەم بۆ خوێندكاری فەلسەفەی ئەكادیمی لە سەر ئاستی زانكۆكان و هەم بۆ هەر كەسێك كە لە ماڵەوە بیەوێت وەك كۆرسێك لە بواری فەلسەفەدا لەسەر پرسی ‘زانین’ بخوێنێتەوە.
‘ههگبهی زانین’م به جۆرێك نووسیوه كه:
(١) زۆر پێویست بهوه نهكات خوێنهر پێشینهی ئهكادیمی فهلسهفیی ههبێت بۆ ئهوهی لێی تێبگات.
(٢) هەر کتێبەی سەربەخۆ بە تەنیا وەک کۆرسێک دەخوێنرێت.
Reviews
There are no reviews yet.