Description
کتێب: چیرۆک بۆ کوڕەکەم
مژار: چیرۆک بۆ گەنجان
نووسەر: یڵماز گونەی | Yilmaz Guney | Yılmaz Güney | ییلماز گونی | Yılmaz Pütün
نیگارکێش: هاسلێت سۆیۆز
وەرگێر: سەلاحەدین بایەزیدی
وەشانخانە: مادیار «گەنجان»
یڵماز گونەی لە کتێبی چیرۆک بۆ کوڕەکەم بە ناسنامەی دەرهێنەر، ئەکتەر یان سیناریۆنووس نا، بەڵکە بە ناسنامەی باوکێک خوێنەرانی دەدوێنێ. بە زمانێکی سادە و شێوازێکی کورت و پوخت، باسی هاوڕێیەتی و لایەنگری لە هاوسۆزی و هاوبەشیمان بۆ دەکا. لەم چوارچێوەیەدا، کۆمەڵێک پرسیاری ئەستەم دەوروژێنێ و هەوڵ دەدا بە گۆشەنیگایەکی منداڵانە و جار جارەش مەزنانە وەرامیان بداتەوە.
چیرۆک بۆ کوڕەکەم لە سیانزە کورتە چیرۆک پێک هاتووە کە بیرۆکەی نووسینیان لە گرتووخانە سەری هەڵداوە و نووسەر ئەم چیرۆکانەی کردووەتە دیارییەک بۆ کوڕەکەی بە تایبەتی و بۆ هەموو منداڵانی دنیا بە گشتی.