Description
📚کتێب: قەڵەمەکان
💎مژار: چیرۆک بۆ گەنجان
📝 نووسەر: یاشار کەمال | Kemal Sadık Gökçeli | Yaşar Kemal
🖊نیگارکێش: سەدات گیرگین
🖍وەرگێر: سەلاح بایەزیدی
🖨وەشانخانە: مادیار «گەنجان»
نەریمان کۆڵێک قەڵەمی هەیە، قەڵەمەکان هەر بەڕاستی زۆرن؛ سوورن، سپین، ڕەشن، مۆرن؛ بچووک، گەورە و جۆرەوجۆرن.
ئەگەر قەڵەمەکانی لەسەر یەک کۆ بکاتەوە، دەبنە خەرمانێک.
خەرمانێک لە ڕەنگی گەش و بریقەدار.
نەریمان دەیەوێ ئەم قەڵەمانە بباتە قوتابخانە، بیانبا و نیشانی منداڵەکانی تریان بدا.
خۆ بردنیان کێشە نییە، بێگومان دەتوانێ بیانبا، بەڵام ئەی ئەگەر لێیان پرسی ئەو قەڵەمانەت لە کوێ هێناوە؟ چۆنیان وەڵام بداتەوە؟ بشیکوژن، ناتوانێ لەناو ئەو هەمووە منداڵەدا بڵێ باوکم زبڵڕێژە و قەڵەمەکانی لەنێو زبڵوزاڵەکاندا کۆ کردووەتەوە… لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێ ڕۆژێک قەڵەمەکان لەگەڵ خۆیدا ببا و نیشانی هاوپۆلەکانیی بدا….
قەڵەمەکان چیرۆکێکی یاشار کەمال، نووسەری بەناوبانگی بە ڕەچەڵەک کوردە، و سەدات گیرگین نیگاری بۆ کێشاوەتەوە.