توضیحات
کتێب:” وەکوو مانگی شەوی چواردە”
نووسەر:” #هووشەنگ_مورادی_کرمانی”
وەرگێڕ:” #ئارش_مێهرەبان”
مژار: چێرۆک
وەشانخانە: ” #مادیار” (کتێبی گەنجان)کتێبی وەکوو مانگی شەوی چواردە، ڕۆمانێکی مێرمنداڵانەیە کە بە زمانێکی تەنزئامێزی کۆمەڵایەتی داڕێژراوە. چیرۆکی ئەم ڕۆمانە لە مامۆستایەکی کاریکاتۆریستەوە دەست پێدەکات کە لە وەرزی هاویندا و لە گەڕەکێکێ کۆن و خۆماڵییانەدا سەرقاڵی فێرکاریی کاریکاتۆریستە بە کچان و کوڕانی ئەو گەڕەکە.ئەم مامۆستایە هەوڵی ئەوەیە لە چوارچێوەی کاریکاتۆردا واتاگەلی بەرزی مرۆڤایەتی بەو منداڵانە بناسێنێت کە چوار دەوریان بە کۆمەڵێک بیری پیسی ژەهراوی و دواکەوتووییەوە تنراوە. ئەم چیرۆکە پڵتۆکێکە لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کە پڕە لە ناشیرینی، ڕەوشتی خراپ و دەروونی پڕ لە خراپە. کتێبی وەکوو مانگی شەوی چواردە، بە جەخت کردنی لەسەر بنەما و ڕەوشتە بەرزەکان وەکوو مافی شارۆمەندی، ڕەخنەی کۆمەڵایەتی، ئازادی ڕادەربڕین و شرۆڤەی ئەم واتایانە بە زمانێکی تەنزی منداڵانە، جێگە و پێگەیەکی تایبەتی لە نێوان چیرۆکەکانی مورادی کرمانیدا بۆ خۆی تەرخان کردووە و توانیویەتی جێگەی خۆی لە ناو ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵاندا بکاتەوە.