Description
ئیمپەراتۆری شیعری جیهان وەک خۆی دەڵێ لە وڵاتی بێ وڵاتدا لە دایک دەبێ و لە دووکەڵدا چاوی دەپشکوێ و لە دەسڕێژدا گوێچکەکانی دەکرێنەوە و بەدەم زریکەوە پێ ئەگرێ و هەرزەکاری وەک ئاوی ترساو ئەڕۆات و بە ئاوی خۆڵەمێش ژیانی خۆی دەنووسێتەوە و لە کۆتاییشدا لەگەڵ تەنیایی دەمێنێتەوە و پاش کوژانەوەی ئاگری جگەرەکەی تەنیایی، ئیمپەراتۆر بۆ هەتاهەتایە ئیتر ئەنوێ.
#نووسین_بە_ئاوی_خۆڵەمێش ژیانی پڕ لە کەند و لەند و هەوراز و نشێوی کەڵەشاعیری کورد #شێرکۆ_بێکەس-ە، بێکەس لەم کتێبەدا قۆناغە جیاوازەکانی ژیانی خۆی بە زمانێکی ساکار و شیرین هێناوتە سەر کاخەز،
ئەم کتێیە تەنیا ژیاننامەیەک نیە بەڵکو مێژوویەکە لە دۆخی ئاڵۆزی کوردستان لەسەردەمی ژیانیدا و هەزاران چیرۆکی سەیری ئەو سەردەمە دەگێڕێتەوە.





![بزاڤی ناسیۆنالیستیی کورد [دەرفەت، ڕێکخستن، ناسنامە]](https://madyarpub.com/wp-content/uploads/2022/03/madyar2-mej2-5-e1647586546824-213x266.jpg)

