داشکاندن!

یادداشت

نووسەر

ڕەفیق حیلمی

مژار

مێژوو

ISBN

978-622-7420-64-7

ژمارەی لاپەڕه

552

نۆرەی چاپ

یەکەم

558,650 تومان

مژارەکان: ,

توضیحات

دیارییە…

بۆ گیانی کوردێک کە تا مردن بۆ کورد ژیا،
بۆ گیانی ئەمیری بە ئامانج نەگەیشتوو،
«جەلادەت عالی بەدرخان»

📚کتێب: یادداشت
💎مژار: مێژوو
📝نووسەر: ڕەفیق حیلمی
🖨وەشانخانە: مادیار

لە ساڵی ١٩٣٤ لە موسڵ، مامۆستای ڕیازیاتی ئەعدادی بووم. دکتۆر «مەجید خدوری» ڕەفیقی زۆر خۆشەویست و بەنرخم کە دوایی وازی لە عێراق هێنا و چووە ئەمریکا، لەو ڕۆژەدا لە مەکتەبەکەی ئێمە مامۆستای «ئیجتماعیات» بوو. هەردووکمان پێکەوە لە کۆمەڵی عیلمیی موسڵیشا ئەندام بووین. لەژێر ناوی «المسئلة السوریة»دا کتێبێکی نووسییەوە و دانەیەکی چاپکراوی بە دیاری بۆ ناردم. کە تێفکریم لە زۆر لاوە مەسەلەی سووریا و «فەیسەڵی یەکەم» لە مەسەلەی شێخ مەحموود و کوردستانی عێراق ئەچێت. منیش بە هۆی نزیکیم لە شێخ مەحموود و هەندێ لە ئینگلیزە کاربەدەستەکانی دەوری شێخ مەحموود، لە کاتی خۆیدا هەر بۆ یادداشت زۆر شتم لای خۆم تەسجیل کردبوو و نووسیبوومەوە. لەبەر ئەمە کەوتمە سەر بیری نووسینەوەی مەسەلەی شێخ مەحموود و کوردستانی عێراق.
… ئنجا من بەهۆی ئەم یارمەتی و کەڵکوەرگرتنە بەنرخانەوە توانیم دەست بدەمە نووسینەوەی ئەم یادداشتە، کە لە زۆر دەمێکەوە تا ئیمڕۆ باسی بەشی زۆربەی بەسەرهاتی کورد ئەکا و بە تایبەتی مێژوویەکی تەواوی مەسەلەی شێخ مەحموود و کوردستانی عێراقە.