داشکاندن!

یادداشتەکانی سەفەرێک بە نێو کوردستاندا

نووسەر

مانتێگیۆ گیلبێرت جڕارد

وەرگێڕ

کەمال حەسەنپوور

ژمارەی لاپەڕه

552

مژار

بیرەوەری, مێژوو

ISBN

978-622-7420-49-4

نۆرەی چاپ

یەکەم

169,650 تومان

توضیحات

📚 کتێب: یادداشتەکانی سەفەرێک بە نێو کوردستاندا
💎 مژار: مێژوو
📝 نووسەر: مانتێگیۆ گیلبێرت جڕارد | Sir Montagu Gilbert Gerard | مونتاگو گیلبرت جرارد
🖍 وەرگێر: کەمال حەسەنپوور
🖨 وەشانخانە: مادیار

Notes of a journey through Kurdistan in the winter of 1881-82

یادداشتەکانی سەفەرێک بە نێو کوردستاندا
هێزە کۆڵۆنیاڵیستەکان لە کۆتاییەکانی سەدەی هەژدەهەم بە دواوە توانیبوویان بەستێنی داگیرکردنی زۆربەی وڵاتانی ئەفریقا و ئاسیا بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن و بۆ دوو سەدە دواتریش مانەوەی هەژموونی خۆیان بە سەر زۆر ناوچەی جیهاندا گەرەنتی بکەن. بەڵام داگیرکارییەکان و بە هەژموون بوونی دواییان بە سەر سیاسەتەکانی ئەمڕۆکەی جیهان، دەرەنجامی مەعریفەیێکی قوڵ لە پێکەوە بەستنەوەی زانست و هێز بە دیهاتبوو. ئەوان هەر لەو سەردەمەوە ئەفسەرە هەواڵگرییەکانی خۆیان لە ژێر ناوی گەڕیدە، بازرگان یان میسیۆنەری ئایینی مەسیحی ئەناردە شوێنە جیاجیاکانی جیهان و لە رێگای ئەوانەوە خوێندەوەی قووڵیان لە سەر هەلومەرجی ناوچەکان، پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و شێوازی ڕێکخستنی سەربازیی و دەسەڵاتداریی وەدەست دەخست. کتێبەکەی مانتێگیۆ گیلبێرت جڕارد؟!!!!! نواندنەوەی ئەو ڕاستییەیە کە هێزە کۆڵۆنیالیستەکان لەو سەردمدا چۆن ئەیانڕوانیە جیهان و بۆ بەرژەوەندی وڵاتەکانیان چۆن لە پەراوێزی جیهانیان وەک مژارێکی شیاوی لێکۆڵینەوە ئەڕوانی. مانتێگیۆ گیلبێرت جڕارد؟!!!!!!!!!!!، ئەفسەری هەواڵگری بەریتانی هاوڕێ لەگەڵ دوو سەرباز لە زستانی ساڵی١٨٨٢-١٨٨١ لە سەفەرێکی پێنج مانگە بۆ باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەوڵی ئەوەدایە زانیاری تەواوی جوگرافی، ئانترۆپۆلۆژی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لە سەر کوردستان کۆ بکاتەوە.
ئەم هەوڵدانە کە ئەو کات وەک ڕاپۆرتێکی نهێنی ئامادە کراوە، دوای زیاتر لە ١٤٠ ساڵ نیشاندەری ئەو پەڕی دوورنواڕینی هێزە سیاسی-کۆڵۆنیالیستەکان بۆ گەیشت بە ئامانجەکانیانە. دوای ئەو ماوە دوور و درێژە، خوێندنەوەی ئەم کتێبە سەرەڕای ئەوەی دەتوانێ دەرخەری زۆر لایەنی ژیان و هەڵسوکەوتی کۆمەڵگای ئەو سەردەمی کوردی بێت، پەیوەندی زانست و هێز وک ئامرازی سیاسەت ڕوونتر نیشان بدات.