Description
📚کتێب: هێزی ئوستوورە
💎مژار: ئوستوورە
📝نووسەر: جۆزێف کەمبێل
🖍وەرگێر: شێرکۆ جیهانی
🖨وەشانخانە: مادیار
لەم کتێبەدا باس لەوە دەکرێ کە ئوستوورە چییە و بۆ چی گرینگە. هاوکات وڵامدەرەوەی هێندێک پرسیارە لە وێنەی: ئاخۆ ئوستوورە بریتییە لە خەیاڵ و ئەفسانە یان ئاماژەیەکە بۆ حەقیقەت بە زمانێکی شاعیرانە؟
ئاخۆ ئوستوورە لە جیهانی مۆدێرنیشدا بوونی هەیە یان چ دەورێک دەگێڕێ؟
ئوستوورەناسی مژارێکی زانستییە مرۆڤ بە درێژایی مێژوو بەردەوام بووە لە هەوڵدان بۆ ناسینی خۆی و جیهانی دەوروبەری و زمانی ئوستوورە زمانی سەرەتایی مرۆڤەکانە لەو گێڕانەوەیەدا بەڵام لە سەردەمی ئەمرۆشدا ئوستوورەکان لە شکڵ و شمایلی نوێ خۆیان دەنوێنن بۆ وێنە ئەستێرەیەکی سینەما یان سیاسەتمەدارێکی وەکوو گاندی دەبنە سیمبول و ئوستوورەی میلیۆنان کەس لە جیهاندا
جۆزێف کەمبێل بە وردی دەچێتە ناو ئەم مژارانە و بە گێڕانەوەی کۆمەڵێک چیرۆک و شرٶڤەکردنیان دەمانباتە ناخی جیهانی ئوستوورەکانەوە.