Description
بیر و فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شت لە بزاڤی فه‌لسه‌فه‌ی رۆشنگه‌ری ئوروپادا کەم تا زۆر رۆڵی هەبووە. هەندێ لە بیرمه‌ندانی چاخی رۆشنگه‌ری وەک دیدرۆ، هێگل
و پاشان نیچه … بۆ دەربڕین و داڕشتنی ئەندێشە و
فه‌لسه‌فی خۆیان هەرکام به‌جۆرێک پشتیان به
ئه‌ندێشه‌ی زه‌رده‌شت به‌ستووه. بۆ وێنە دیدرۆ وەک نووسەری ئینسکلۆپیدیا و بناغەدانەری ماتریالیزمی فەرانسە، کاتێ دەبینێ هەموو کونسێپتێکی زەردەشت هەر لە سپەنتە مینۆ/ ئەندێشەی پاک، ئەنگرە مینۆ/ ئەندیشەی چەوت، ئەهوورا/ ڕێبەری جیهان؛ مەزدا/ داداری مەزن هەموو ریشەیان لە جیهانی مادی دایە
و دوورن لە دنیای خەیاڵی و ئەبستراکت، کەوابوو ئاشکرایە کە ئەم پرسە کاریگەری هەبووە لەسەر
ئەو کۆنتێکستە فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیە-
کە ماتریالیزمی دیدرۆ لەودا بەدیهاتووە. هەروەها هێگل له داڕشتنی دوو مینۆی “جانی جیهان” و “فۆرمی ئه‌قڵانی” دا کەم تا زۆر ئیلهامی له دوو تێرمی “ئه‌شا” و “ڤه‌هومه‌نا”ی زه‌رده‌شت وه‌رگرتووه. جگە لەمەش، مرۆڤ کاکڵی دیالکتیکی هێگل له گاتاکانی زه‌رده‌شت دا بەدی دەکات.
Reviews
There are no reviews yet.