Description
📚کتێب: پانتۆڵی سپی
💎مژار: چیرۆک بۆ گەنجان
📝 نووسەر: یاشار کەمال | Kemal Sadık Gökçeli | Yaşar Kemal | یاشار کمال | کمال صادق گوکچَلی
🖊نیگارکێش: سەدات گیرگین
🖍وەرگێر: سەلاح بایەزیدی
🖨وەشانخانە: مادیار «گەنجان»
ئەگەر یاشار کەمال، نووسەری ناسراوی بە ڕەچەڵەک کورد، لە زۆربەی هەرە زۆری بەرهەمەکانیدا باسی هەژاری، چەوسانەوە، سووکایەتی، کوێرەوەری و کاری منداڵان لە کێڵگەکان و مەیدانەکاندا دەکا، لەبەر ئەوەیە خۆیشی بە منداڵی، مێرمنداڵی و لاوێتی نەداری بینیوە و کاری جۆراوجۆری کردووە. بەڵام نووسەر هاوکات لەگەڵ گێڕانەوەی ئازارەکان، برسێتی، بێبەرگی و نەبوونی، بەردەوام دەلاقەیەک بۆ خەون و خەیاڵ دەهێڵێتەوە و لە پشت وشە قورسەکان و دیمەنە تاڵەکانەوە، هیوای ڕۆژانی خۆشتر و گەشتر دەبینرێ.
لە چیرۆکی “پانتۆڵی سپی”دا، مستەفای گچکە کە بەردەستی پینەچییەکە، خەون بە پانتۆڵێکی سپی سپییەوە دەبینێ و بۆ ئەوەی پارەی کڕینەکەی کۆ بکاتەوە، دایکی ڕازی دەکا و لەبەر زارکی کوورەی خشتان بە گژ گەرما، ماندوویەتی، جنێو و بڵێسەکانی ئاگردا دەچێ.