Description
کتێب: یامابووکی
مژار: رۆمان
نووسەر: ئاکی شیمازاکی
وەرگێڕان: سەلاحەدین بایەزیدی
وەشانخانە: مادیار
یامابووکی دوایین بەرگی پێنجێنەی دووهەمی ئاکی شیمازاکییە. یامابووکی بەسەرهاتی ژن و مێردێک دەگێڕێتەوە کە لە یەکەم ژوانی نێوانیاندا بڕیاری زەماوەندیان داوە و پەنجاوشەش ساڵە پێکەوە دەژین. ئایکۆ شانبەشانی ئەم پیاوە کە “سامووڕاییەک” و کادیرێکی بەرچاوی کۆمپانیای گۆشیمایە، دەکەوێتە ڕیزەکانی پێشەوەی ژیاندنەوەی ئابووری وڵاتەکەی کە جەنگ وێرانی کردووە. هەردووکیان کە ئێستاش ئاشقی یەکترین، چێژ لە ژیانی خانەنشینییان وەردەگرن. لە پیاسەکان و لە ژێر نمەی باراندا، ئایکۆ بیر لەو نیو سەدەیە دەکاتەوە کە لەگەڵ تسوویۆشی تۆدای مێردیدا تێیپەڕاندووە، بە بەختەوەرییەک کە قەدری دەزانێ، ئەو هەروەها ساڵانی پێش یەکترناسینیان و یەکەم زەماوەندیی ناسەرکەوتوویشی دێتەوە یاد.