Description
📚کتێب: زمانناسیی کۆمەڵایەتی | Sociolinguistics
💎مژار: زمانناسی | Sociology
📝 نووسەر : پیتر تڕادگیل | Peter Trudgill
🖍وەرگێر: حەسەن قازی
🖨وەشانخانە: مادیار
هاوکات لەگەڵ ئەوەی زمان ئامرازێکە بۆ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام ئەم دیاردە کۆمەڵایەتییە بەردەوام نواندنەوەی پێگەی کۆمەڵایەتی، ڕەگەز، ئەتنیسیتی، جوگرافیا و نەتەوەکانیشی گرتۆتە ئەستۆی خۆی؛ هەر بۆیە بە بڕوای زۆر فیلۆسۆف و نووسەر، زمان خۆی پێکهێنەری جیهانە و ماڵی ژین.
زمانناسیی کۆمەڵایەتی Sociolinguistics وەک لقێک لە زانستی زمانناسی، هەوڵ ئەدات کاریگەری پارامێترە کۆمەڵایەتییەکانی وەک نۆرمە کولتورییەکان، جوگرافیا، ڕەگەزە جیاوازەکان ، چینی کۆمەڵایەتی لە سەر تایبەتمەندی و مۆدێلە زمانییەکان شەن و کەو بکات. هەر بۆیە لە لایەک لە سەر کاریگەری جیاوازییە کۆمەڵایەتییەکان لە سەر شێوازی ئاخاوتن ئەدوێت و لەلایەکی دیکەشەوە لە سەر کاریگەری ئەم جیاوازییانە لە سەر دابەشکارییە کۆمەڵایەتییەکان توێژینەوە ئەکات.
پیتر تڕادگیل وەک پرۆفیسۆری زمانی ئینگلیزی و زمانناسیی کۆمەڵایەتی یەکێک لەو دەنگە بەرزانەی پانتای زمانناسی کۆمەڵاتییەو وەرگێڕانی ورد و چاوڕاکیشی کاک حەسەن قازی، ئەم کتێبە زۆرتر شایانی خوێندنەوە دەکات.