Sale!

ژیانی نوێ

نووسەر

ئۆرهان پامووک

وەرگێڕ

ئێبراهیم شێخ شەرەفی

مژار

ڕۆمان

ISBN

978-622-7420-08-1

ژمارەی لاپەڕه

368

نۆرەی چاپ

یەکەم

398,500 تومان

مژارەکان: ,

Description

📚کتێب: ژیانی نوێ
💎مژار: ڕۆمان
📝نووسەر: ئۆرهان پامووک
🖍وەرگێر: ئێبراهیم شێخ شەرەفی
🖨وەشانخانە: مادیار

ڕۆمانی سێحراوی و پڕ لە جۆش و خرۆشی “ژیانی نوێ” بەسەرهاتی کەسێک دەگێڕێتەوە کە کتێبێکی خوێندۆتەوە و تووشی ڕاچڵەکینێکی ریشەیی ئەوتۆ بووە کە سەراپای ژیانی خۆی تەرخان دەکات بۆ گەڕان و دۆزینەوەی ئەو ژیانە نوێیەی کتێبەکە بەڵێنی پێ دەدات،
لەژێر کاریگەری کتێبەکەدا عاشق دەبێت، واز لە خوێندنی زانکۆ دێنێ، ئیستانبوڵ جێدەهێڵێ و بەرە و شار و شارۆچکە دوورەدەستەکان دەست بە سەفەر و گەڕان دەکات. گەشت و گەڕانێکی بێهاوتا کە خوێنەر لەگەڵ خۆیدا دەبات و دەیکاتە هاوبەشی خەم و کۆڤانەکانی خۆی. گەشتێک تیایدا خوێنەر سەردەکات بەو قاوەخانانەی تەلەفزیۆنی ڕەش و سپی تیایاندا بەردوام ڕۆشنە، ئەو پاسانەی بەردەوام لە ڕێگاکاندان و گەشتیاران لە شاشەکانی ناوەوەیانەوە سەریری فیلم دەکەن و لەگەڵ کارەکتەرکاندا خوێنەر دەبێتە شاهیدی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، تاوان و کێشە سیاسییەکان، ڕق و تووڕەیی پەراوێزنشینان و گەلێک باسی تر…

“ژیانی نوێ دەمانخاتەوە بیری ئەو وتەیەی واڵتر بنیامین کە دەڵێ: هەموو شاکارە ئەدەبییەکان، یان کۆتایی بە بیچم و شێوازێک دێنن، یانیش دەبن بە دەسپێکی شێوازێکی نوێ، واتە ڕووداو و پێشهاتی تایبەتن. ژیانی نوێ ڕووداوێکی تایبەتە.