Description
📚کتێب: گەماڵ
💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر: خوسرەو جاف
🖨وەشانخانە: مادیار
ورچە دیسانەوە گەڕایەوە و وتی:
دەمەوێت ئەوە بزانیت من تام و چێژی ئازادیم چێژاوە و لە ڕێگەیشیدا دەکۆشم و ڕێزیش بۆ بیروباوەڕی خەڵکیش دادەنێم، بەڵام تۆ بەم بیروباوەڕەوە شەرمە باسی کەسایەتی و ئازادی دەکەی.
ئێوەمانان هەموو کات هاوڕێی نیوە رێگەن.
بابەتی ئێوەیە نرخ و بایی ئێمەی بەلای بەشەرەوە داوە بە بادا. زۆر نییە ئێوەمانان پەروەردەی ژێر سێوەری داری زەقنەبووتن.. زەقنەبووت.
ورچە بە پەلە بەرەو دەرگە وەڕێ کەوت کلۆدیۆس هەستایە سەرپا و دەیوت:
ئاتۆ مەڕۆ با لەیەک تێ گەین.
ورچە هەڵوێسایەوە و بە تووڕەبوونەوە وتی:
لاچۆ.. خوێڕی!
قەینا ڕەنگە خوێڕی بم، بەڵام خوێڕیبوونی من.. هەر دەمێکەو و سەردەمێکە.
ئەتۆ خوێڕی ڕاستەقینەی بێ ئەوەی بەخۆت بزانیت کاسەلێسیشی..
دڵنیا بە.. بناری کوردوستانەکەت ببێتە بەهەشتی ڕووی زەوی.. تۆ و ئەوانەی وەک تۆ وان بۆی ناگەڕێنەوە.. تازە فێری ئەم نان و نەوایە بووگن بە دەست و چنگ گردوتانە و بە جێی ناهێڵن.. دونیاش زۆر بچووکه.. یەکتر دەبینینەوە!..