داشکاندن!

ماسیی کۆلکەزێڕینە ۱

نووسەر

مارکووس فیستێر

وەرگێڕ

لەیلا ساڵحی

نیگارکێش

چیا فەتحی

مژار

چیرۆک

115,650 تومان

مژارەکان: ,

توضیحات

📚ناوی کتێب: ماسیی کۆلکەزێڕینە ۱
💎مژار: چیرۆک
📝 نووسەر: مارکووس فیستێر
🖊وەرگێڕ: لەیلا ساڵحی
🖌وێنەکێش: چیا فەتحی
🖨وەشانخانە: مادیار «تیتل و بیبل»
لە دونیای منداڵاندا یەکێک لە بابەتە گرنگەکان، شێوەی پێکەوە ژیانی منداڵانە شێوەی  بەشداریکردنیان لە کایە و ڕێوڕەسم و کۆبوونەوەی منداڵانە دایە. چۆن منداڵان لەو کۆبوونەوە و کایە و پێکەوەبوونانەدایە کە شتی تازەتر فێر دەبن و دونیای نوی دەدۆزنەوە.
بەڵام تاقمێک لە منداڵان ناتوانن بەشداری کایە کۆمەڵایەتییەکان ببن و لەگەڵ کۆی منداڵەکانی دیکە پێک بێن. هەر بۆیە نووسەران و دەروونناسانێکی زۆر لەو بارەیەوە چیرۆک و توێژینەوە و وتاریان نووسیوە. یەکێک لە نووسەرانی گەورەی دنیا لە بواری ئەدەبیاتی منداڵاندا نووسەرێکە بە نێوی “مارکووس فیستێر” کۆمەڵێک کتێبی نووسیوە بە نێوی “ماسی کۆلکەزێڕینە”.
لە هەریەک لەو کتێبانەدا مارکووس فیستێر یەکێک لە تواناییەکانی منداڵان و پێکەوەبوونی منداڵان بە شێوەی چیرۆک دەگێڕێتەوە. هەروەها لە هەرکام لەو چیرۆکانەدا یەکێک لە خەسارەکانی دونیای منداڵان لە چیرۆکەکاندا دەست نیشان کراوە کە لە ئاکامی چیرۆکدا بە پێی توانایی چیرۆکنووسانەی خۆی توانیویەتی ئەو خەسارە بە منداڵان بناسێنێ و کارێکی وا بکا دواتر خەسارێکی وا لە ژیانیاندا دووپاتە نەبێتەوە.
ماسی کۆلکە زێڕینە باسی خەساری خۆبەزلزانی و رێک نەکەوتن لەگەڵ کۆمەڵگا بۆ منداڵان دێنێتە گۆڕێ و رێگا چارەی کێشەکەش هەر لە چیرۆکەکەدا گێڕدراوەتەوە و منداڵان ئەو دیاردەیە لە چیرۆکێک دا دەخوێننەوە و شێوەی چارەسەرەکەشی لە ژیانی ماسییەک دا دەخوێننەوە.