Sale!

گێڕانەوەی مۆدێرنی کوردی

نووسەر

فەرهاد شاکەلی

وەرگێڕ

د.محەممەد خزری ئەقدەم

مژار

لێکۆڵینەوه

ISBN

978-622-6525-52-7

ژمارەی لاپەڕه

176

نۆرەی چاپ

یەکەم

265,500 تومان

Description

کتێب:گێڕانەوەی مۆدێرنی کوردی
💎مژار: لێکۆڵینەوەی کوردی
📝نووسینی: د. فەرهاد شاکەلی
وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: د. محەممەد خزری ئەقدەم
🖨وەشانخانە: مادیار

▫️تێگەیشتن لە لایەنە جوراوجۆرەکانی ژیانی کوردان, حەوجەمەندی شەنوکەوی فرەڕەهەند و شیکاریی داگروبەرگری هەموو بوارەکانی ژیانی ئەو نەتەوەیەیە.
▫️یەک لەو لایەن و ڕەهەندانە, مژاری ئەدەبییات و #گێڕانەوەی مۆدێرنی کوردییە, کە تێگەیشتن لێی پەیجۆریی ورد و زانستیی گەرەکە بۆ ئەوەی بزانرێت کەی و کەنگێ کورد خۆی لەم ئاقارەدا دیوەتەوە؟ چۆن و بە چ شێوازێک بەرەوڕووی ئەو پرسە بووەتەوە؟ دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی زاڵ بەسەر کوردستان چ کاریگەرییەکی لەسەر ئەم مژارە بووە؟ چ کەسانێک لەم مەیدانەدا ڕۆڵی پێشەنگایەتییان نواندووە و بوونەتە سەرقافڵەی ئەم کاروانە؟ ناوئاخنی بەرهەمەکان چی بووە و چ ئاڵوگۆڕێکیش بەسەر شێوە و ڕوخساری کارەکاندا هاتووەتە ئاراوە؟ داهاتوو و دوورەدیمەنی ئەم ڕەهەندە لە ژیانی کوردان بەرەو کوێ دەڕوا و چ ئاراستەیەک دەگرێتە بەر؟
▫️ئەمانە و چەندین پرسیاری تر , مژاری سەرەکیی ئەم کتێبە پێک دەهێنن. لەم پێناوەدا, نووسەر مەودایەکی زەمەنیی وەک بازنەی لێکۆڵینەوەی خۆی دیاری کردووە و بۆ گەیشتن بە وڵامی پرسیارەکان کەوتووەتە کەندوکۆ.
▫️وەرگێڕانی ئەم پەڕتووکە لە زمانی #ئینگلیزییەوە بۆ کوردی, وەک یەکێ لە پڕۆژەکانی”مادیار”لە بواری”لێکۆڵینەوەی کوردی”دا, وردەهەنگاوێکە بۆ هەڵبەستنی پردێک لەنێوان گۆڕەپانی #ئاکادێمیک و مەیدانی #ڕۆشنبیری و ئەدەبی کوردی و پاراستن و پەرەپێدانی #زمانی زگماک.