داشکاندن!

قەڵای ڕاز

نووسەر

ژیلا حسەینی

ژمارەی لاپەڕه

256

ISBN

978-622-95200-2-4

مژار

ڕۆمان

نۆرەی چاپ

یەکەم

268,650 تومان

مژارەکان: ,

توضیحات

شاژنی #قەڵای_ڕاز پێش ئەوەی هەموو ڕەمز و ڕاز و قوژبنەکانی قەڵاکەمان بۆ وەدەرخا بە جێی هێشتین و هەزاران پەپوولەی شیعر و هەزاران مەلی خەیاڵ و هەزاران چیرۆکی خۆشەویستی دەرفەتی ئەوەیان نەبوو لە قەفەزەکانی قەڵادا بێنە دەرێ و ئیتر بۆ هەتا هەتایە ئەو سندۆقی سیحرە بە داخراوی مایەوە و شاگوڵە شاعیری دەڤەری عەشق و جوانی پێش ئەوەی تەواو بپشکوێ و بۆن و بەرامەی لە دنیای شیعر و ئەدەبیاتی کوردیدا بڵاو بێتەوە و بە بادەی شیعری مەستمان کا بە جێی هێشتین.

#قەڵای_ڕاز سەرجەم بەرهەمەکان بریتی لە #شیعرە_کوردییەکان #شیعرە_فارسییەکان و #کورتەچیرۆکەکانی خاتوون #ژیلا_حوسێنی-یە کە لە لایەن وەشانخانەی مادیارەوە پێشکەشی ئێوە خوێنەرانی هێژا دەکرێ. ژیلا حوسێنی (١٩٦٤-١٩٩٦) شاعیرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بوو، بە داخەوە ساڵی 1375ی هەتاوی کە دەیانویست بۆ بینینی #شێرکۆ_بێکەس بچنە تاران لە ڕێگادا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و گیانیان لە دەست دا. ژیلا کەم ژیا بەڵام وەک کەڵ ژیا و ئەگەرچی لە تەمەنی جوانیدا بە جێی هێشتین بەڵام ڕۆڵ و شوێندەست و بوێری و چاونەترسیی تا ئەمڕۆ کە 24 ساڵ بەسەر کۆچی دواییدا تێدەپەڕێ هەر دیارە.

داگرتنی PDF