داشکاندن!

دەنگبێژەکانم

نووسەر

محەمەد ئوزون

وەرگێڕ

ئێبراهیم شێخ شەرەفی

مژار

هوونەر

169,650 تومان

مژارەکان: ,

توضیحات

📚کتێب: دەنگبێژەکانم
💎مژار: هونەر
📝 نووسەر: مەمەد ئوزوون
🖊وەرگێڕ: ئیبراهیم شێخ شەرەفی
🖨وەشانخانە: مادیار

“مەمەد ئوزوون” لە ڕێگەی ئەم کۆمەڵە وتارەوە دەپەڕژێتە سەر کۆنترین شێوازی گێڕانەوەی مرۆڤ کە ئەدەبیاتی زارەکییە. ئەو ئەدەبیاتەی لە هۆمیرۆسەوە دەست پێدەکات و تا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان بەردەوامە….
ئوزوون لە ڕێگەی حیکایەت و بەسەرهاتی دەنگبێژەکانییەوە، دەمانباتە ناو دونیای پڕ لە جۆش و خرۆشی گێڕانەوەی زارەکی و لەگەڵ کـلام و لاوک و بەیت و داستانە دێرینەکاندا، پەلکێشی گەشتێکی سێحراویمان دەکات. گەشتێک کە لە ڕێگایەوە کاریگەری ئەو شێوازە سادە و ڕەوان و پاراوەمان لە سەردەمێک لە سەردەمە سەختەکاندا نیشان دەدات کە لەلایەکەوە تاکە سەرچاوەی پەیوەندی نێوان مرۆڤی کورد بووە لەگەڵ زێد ونیشتمانی خۆی و لەلایەکی تریشەوە ڕۆڵی ئەو ژانرەمان دەخاتە بەرچاو بۆ پاراستنی پەیڤ و زمانی کوردی، لە ڕۆژگارێکدا کە ئەو زمانە قەدەغە کراوە و لەبەردەم گەورەترین هەڕەشە و مەترسی لەناو چوون و سڕینەوەدا بووە.
لەوان چاخاندا، کلام و گێڕانەوە بوون بە مەرهەمی دەردەکانی مرۆڤ، بوون بە پارێزەری پەیڤ و زمان.