داشکاندن!

تێگەی کات

نووسەر

مارتین هایدگەر

وەرگێڕ

هێمن حەیدەری

مژار

فەلسەفە

169,650 تومان

مژارەکان: ,

توضیحات

📚کتێب: تێگەی کات
💎مژار: فەلسەفە
📝 نووسەر: مارتین هایدگەر
🖊وەرگێڕ: هێمن حەیدەری
🖨وەشانخانە: مادیار

بیرکردنـەوەی هایدگەر بــەردەوام هەوڵی داوە لە جۆری بیرکردنەوەی زانسـت و مێتافیزیکی نەریتی لابدا. هایدگەر پێی وایە پرســی کات لە یەزدانناسی و مێتافیزیک و زانستدا بە ڕادەیەکی بەرچاو لە ڕسکی خۆی ترازاوە و بە شێوەیەکی ساختە لە بیرۆکەدا و لە  قالبی چەمک و گریمانەدا ڕچاوە. هایدگەر بە لێکۆڵینەوەیەکی بەرهەست [/ konkret ] هەوڵ دەدا لەو نەریتە ڕابوێرێ و بگەڕێتەوە بۆ ڕووداوی ڕسکانی کات وەک خۆی. لەو  پێناوەدا ڕوو دەکاتە شیکردنەوەی خەسڵەتی کاتایەتیی دازاین. بەو پێیە، ئەوەی لە ئاکامدا  دێتە ئاراوە دیاردەناسـیی دازاینە. ئەوەی دیاردەناسیی دازاین هەڵوێستەی لەسەر دەکا  چۆنیەتیی بەسەرهاتی دازاینە، بەسـەرهاتێک کە ئێمە وەک مرۆڤی سەردەم ئەگەرچی  قەت لێی نەبووینەتەوە و هەمیشـە بەوەوە بووین بەڵام گەلێک لێی غافڵ ماوین. (له پێشه‌کیی وه‌رگێره‌وه)