Description
- Ókk
ناوی کتێب: سوورین
مژار: چیرۆکی فۆلکلۆری ئیسپانیایی
کۆکردنەوە: سیگرید ئایخێر
وەرگێڕ: هێژا مەنگۆر
وێنەکێش: جۆزێ م لاوارێلۆ
وەشانخانە: مادیار «تیتل و بیبل»
چیرۆکی سوورین چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشی فۆلکلۆری ئیسپانیاییە.
ئەم چیرۆکە ژیانی بنەماڵەیێک باس دەکات که لە دارستانێکدا دەژین و ژیانێکی خۆش و ئارامیان هەیە و پێوەندی نێوان خێزانەکەیان بە خۆشەویستی و سۆزداری بۆ یەکتر ڕازاوەتەوە. ئەوان کچێکی تاقانەیان هەیە کە زۆر خۆشیان ئەوێت و لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵ ئەدەن کچەکەیان کەسایەتییەکی سەربەخۆ و بەهێزی هەبێت. ئەوان هەمیشە مەترسیەکانی ژیانی نێو دارستانی بۆ باس دەکەن و لەگەڵ ئەوەشدا فێری دەکەن لە کاتی بەرەوڕووبوونەوە چۆن بتوانێ خۆی ڕزگار بکات.
ئەم چیرۆکە کۆمەڵێک کردار و وێنەی جوانی لە خۆ گرتووە کە زانین و فێربوونیان بۆ منداڵان بەسوودە.