Description
📚کتێب: شەهیدانی قەڵای دمدم
💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر: مستەفا ساڵح کەریم
🖨وەشانخانە: مادیار
بۆ ڕۆژی دوایی، دەست کرا بە گواستنەوەی چەک و زەخیرە بۆ ناو قەڵا. هەر پیاوێ دەستی تفەنگی پێ ئەگیرا، مەردانە ڕووی کردە قەڵاکە و لای ئەمیرخان پەیمانی جەنگی دا تا مردن. عەوداڵ بەگیش پاش پرسی باوکی، ماڵی ڤیانی خۆشەویستی بە خاووخێزانەوە لەناو دێیەکەوە هێنا بۆ قەڵاکە و لە قەڵای نارینا دایبەزاندن کە جێی دانیشتنی ئەمیرخان خۆی بوو. دەست کرا بە پێکهێنانی ڕێگەدانان و چۆنیەتیی جەنگ و خۆپاراستن. ئەمیرخان قوللەکانی دابەش کرد و لە هەر قوللەیەکیانا یەکێ لە دلێرانی کوردی کرد بە سەرکردەی قوللەکە و چەند پیاوێکی تری خستە ژێردەست بۆ ئامادەبوون بۆ ڕۆژی جەنگ، جەنگی ژیان و مردن! …