Description
📚کتێب: کەمانچەژەن | Kemançejen
💎مژار: ڕۆمان
🖍مامۆستا پیرەمێرد | نێوی ناسنامە: توفیق محمود حمزه/ همزه | حاجی تۆفیق بەگ | Piramerd
🖨وەشانخانە: مادیار
- Kemançejen, Translation of a novel from Turkish, 1942.
هێشتا له ئه‌سته‌مووڵ بووم، ڕۆژێ ئه‌و منداڵانه‌ی ڕۆژنامه ئه‌فرۆشن به هه‌موو کۆڵاناندا ڕایان ئه‌کرد و ئه‌یانقیژاند: «چیقدی چیقدی چاڵغیچی»، فۆرمه‌یه‌ک که هه‌شت لاپه‌ڕه‌یه له ڕۆمانی سه‌رگوزه‌شته‌ی چاڵغیچی، که ئێمه تارژه‌نی پێ ئه‌ڵێین، ده‌رچووه ئه‌یفرۆشن. یه‌کێکم کڕی، شه‌و خوێندمه‌وه زۆر خۆش بوو، ئینجا دانیشتین به کۆمه‌ڵ خوێندمانه‌وه ئه‌مه‌نده خۆش بوو له دڵمانا بوو به گرێ، ئاخۆ سبه‌ینێ فۆرمه‌ی تری ده‌رده‌چێ؟ به‌یانی فۆرمه‌یه‌کی تری ده‌رچوو کڕیمان، شه‌و هه‌موو کۆ ئه‌بووینه‌وه یه‌کێک ئه‌یخوێنده‌وه ئه‌مه‌نده پێ که‌نین مه‌پرسه… ئه‌م کتێبه‌م له بیر مابوو تا پێرار یادی به‌خێر «عه‌لی دایی»ی کاتبی خه‌زێنه بوو، لیسته‌ی کتێبی فرۆشته‌نیی که‌رکووکی پێ نیشان دام «چاڵغیچی»ی تیا بوو، زۆرم لا خۆش بوو کڕیم. شه‌وی زستان به کوردی ئه‌مانخوێنده‌وه، منداڵ و مه‌زن به چه‌شنێ دڵیان دایێ لێی تێر نه‌ده‌بوون، ناحه‌قیان نه‌بوو، ڕۆمانه‌که زۆر خۆشه، له ئه‌وروپادا ته‌نها «پۆڵ ده‌قووق» مه‌شهووره به حیکایه‌تی گاڵته و گه‌پ و له‌ناو تورکیشدا «حوسێن ڕه‌حمی» له‌م چه‌شنه هه‌زه‌لیاته‌دا له پۆڵ ده‌قووقی تێ په‌ڕاندووه. به‌ڵام ئه‌م ڕۆمانه له هه‌موو ئاساری ئه‌وان خۆشتر و به‌قیمه‌تتره، هیچی په‌رده بیروونانه‌ی تیا نییه، سه‌راپا پێکه‌نینێکی له‌سه‌رخۆ و به‌ئادابه.