داشکاندن!

شار

نووسەر

حسەین عارف

مژار

ڕۆمان

ژمارەی لاپەڕه

558

نۆرەی چاپ

یەکەم

468,650 تومان

مژار:

توضیحات

📚کتێب: شار
💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر: حسەین عارف
🖨وەشانخانە: مادیار

 

هەواڵەکە، وەکو ئاگر و پووشوو، بەناو شاردا بڵاو بووەوە!. «تاقمەکەی خولە پیزە، کوژران و لاشەکانیان لەبەر دەرکی سەرا دانراوە، تا خەڵک بچن بە چاوی خۆیان ببینن»
ئاسان نەبوو خەڵکەکە، تەنیا بە بیستن باوەڕ بکەن، چونکە بەلایانەوە ستەم بوو تاقمێک چەکداری چابووک و ئازا کە ساڵانێ بوو دابوویانە شاخ و گاڵەیان بە میری دەکرد، ئاوەها بە ئاسانی هەموو بکوژرێن!.
بەڵام کە سەدان کەس بەوێدا ڕابوردن و هەریەکەیان لە لای خۆیەوە، هەواڵەکەی بە ناسیاو و نەناسیاودا دەگەیاند و دەیوت: بە چاوی خۆم دیمن ئیتر بوو بە ڕاست و ڕێچکە بەسترایە بەر دەرکی سەرا.
خورشید کە ئەو ڕۆژە کرێکارییەکەی نەبووبوو بەنسیب و هاتبوو لە چاخانەکەی لەمەڕ زۆرابی برایدا، دەستی کردبووە دۆمینە کردن، یەکەم جار باوەڕی بە هەواڵەکە نەکرد و بە تەوسێکەوە وتی….