Description
ناوی کتێب: پینۆکیۆ
مژار: چیرۆکی فۆلکلۆری ئیسپانیایی
کۆکردنەوە: سیگرید ئایخێر
وەرگێڕ: هێژا مەنگۆر
وێنەکێش: ئاگۆستی ئاسێنسیۆ
وەشانخانە: مادیار «تیتل و بیبل»
ئەم چیرۆکە، بەسەرهاتی بووکەڵەیێکی لە چێو ساز کراوی بێ گیانە کە لە ناکاو گیانی وەبەر دەکەوێت و دارتاش ئەیکات بە منداڵی خۆی. دیارە ڕووداوی سەرەکی چیرۆکەکە رووداوێکی خەیاڵییە و لە جیهانی ڕاستەقینەی دەرەوی چیرۆکدا ئەمە ڕوو نادات کە بووکەڵەیێک گیانی وەبەر بکەوێت بەڵام دنیای باوکە ژێپێتۆ و پینۆکیۆی بزێو پڕە لە وانە و بەسەرهاتی سەیر و سەمەرە،
ئەم چیرۆکە بەناوبانگە جیهانیە وەک هەر چیرۆکێکی تر هاوکات کە بۆ منداڵان چێژبەخشە و کاتە بەتاڵەکانیان سوودمەند دەکات یارمەتی بە گەشەی هزر، تێگەیشتن و جیهان بینی منداڵیش ئەدات.