Sale!

زایەڵەی دەق

نووسەر

موراد ئەعزەمی

مژار

ئەدەبیات

ISBN

978-622-6525-21-3

ژمارەی لاپەڕه

536

نۆرەی چاپ

یەکەم

329,500 تومان

Description

📚ناوی کتێب: زایەڵەی دەق
📝نووسەر: موراد ئەعزەمی
▫️مژار: ئەدەبیات
🖨وەشانخانە: مادیار

رەخنەی ئەدەبی پانتایەکی گرینگ و شوێن دانەری ئەدەبییاتە. بە تایبەت، دوای سەرەتاکانی سەدی بیست و سەرهەڵدانی شەپۆلەکانی نوێ بوونەوەی شێوازەکانی رەخنەو، هاتنی دەق لە پەراوێزەوە بۆ ناوەندو، خوێندنەوەی شێوازمەندی دەقی ئەدەبی، رەخنە، لە ئاستی قەزاوەت و حوکم دانی سەربە مەیل و سەلیقەی کەسان، گۆڕا بۆ پانتایەکی نیزام مەندو خاوەن شێواز و تیۆری و روو لە خوێندنەوەی دەق بە پێی بووتیقای دامەزراو لەسەر زمان ناسی و دەقناسی و جوانی ناسی.
ئەدەبی کوردیش ساڵانێکە، وێڕای شەپۆلە جیهانییەکان، ئامێزی بۆ تیۆری و شێوازە نوێکانی رەخنەی ئەدەبی کردۆتەوەو، نووسەرانی بواری رەخنە، تەیاربوو بەو شێوازو مێتۆدە نوێیانە، لەپاڵ خوێندنەوەی دەقە نوێکانی ئەدەبی خۆماڵی و جیهانی، پەرژاونەتە سەر دووبارە خوێندنەوەی دەقە کلاسیکەکانی جار دەق نەشکاوی کتابخانەی کوردی.
کتێبی ( زایەڵەی دەق) ، هەڵبژارەدی دوو دەیە کاری رەخنەو خوێندنەوەی دەقە بە پێی شێوازەکانی رەخنەی سەردەم. موراد ئەعزەمی، لەو وتارانەدا، هەوڵی داوە بە کەڵک وەرگرتن لە مێتۆدەکانی رەخنەی پشت ئەستوور بە تیۆرییە رەخنەییە نوێکان، بە کردەوە ئەزموونی خۆی، لە بواری خوێندنەوەی دەق بۆ خوێنەری خۆی بگوازیتەوە.
ئەو کتابە پێک هاتووە لە سێ بەشی :
– خوێندنەوەی دەقی شێعری
– تیۆری ئەدەبی
– دەقی رەوایی
هەر بەشەش، چەند وتاری سەربەخۆی وەخۆ گرتووە، کە بە شێوازی جۆراوجۆری رەخنەی ئەدەبی وەک فۆرمالیستی، پێکهاتەخوازی، دەروونناسی، هێرمێنۆتیک و… دەقەکانییان خوێندۆتەوە. لەو وتارە هەڵبژاردانەدا، پتر هەوڵ دراوە دەقە خۆماڵییەکان بخوێنرێنەوە و، هەندێک نموونەی دەقی کلاسیکیش، وەک پێشنیار، بە مێتۆدی رەخنەی سەردەم خوێنراونەتەوە.