داشکاندن!

پێکەنینی گەدا

نووسەر

حەسەن قزڵجی

مژار

چیرۆک

ISBN

978-622-7420-60-9

ژمارەی لاپەڕه

168

نۆرەی چاپ

یەکەم

149,950 تومان

مژارەکان: ,

توضیحات

پاڵەوانی چیرۆکەکانی قزڵجی هیچ کامیان بۆ خوێنەرێکی کورد نەناسیاو نین، هەموویانی لە چین و توێژەکانی کۆمەڵی کوردەواری هەڵبژاردووە، کارەساتی ژیانی وانی بە کوردییەکی ساکار، بەو زمانەی هەموو کوردێکی نەخوێندەوار و ساویلکەی لێ حاڵی بێ، شی کردۆتەوە. خوێنەری ورد تێدەگا مامۆستا قزڵجی تا چ ڕادەیەک شارەزای زانستی ڕەوانشناسییە و چۆنی ڕۆحی پاڵەوانەکانی ناسیوە و چۆتە ناخی هەناو و دەروونیانەوە.

مامۆستا قزڵجی کۆمەڵی کوردەواریی لە هەموو کەس چاکتر ناسیوە. خوێنەر لەم چەند چیرۆکە کورتەدا نموونەی ژیانی دەرەبەگێکی چەکمەڕەق، کۆنە بەگێکی بارگین تۆپیو، شێخێکی دەستبڕ، دەروێشێکی زەرگ وەشێن، جووتیارێکی زۆرلێکراو، بابنۆکەرێکی زمانلووس، کاربەدەستێکی بەرتیلخۆری بێگانە، تاجرێکی سووتخۆر و تەماعکار، جاسووسێکی نیشتمانفرۆش، تەنانەت ژنێکی چارەڕەش و بێبەشی کورد دەبینێ.

خوێنەر پاش خوێندنەوەی زوربەی چیرۆکەکان پێکەنین دەیگرێ، بەڵام چ پێکەنینێک؟ پێکەنینێکی تاڵتر لە کەکرە.

«لە پێشەکیی هێمن موکریانی»