Sale!

مردنی پیرێکی ڕەند

نووسەر

محەمەد ئوزون

وەرگێڕ

سروه سۆران

مژار

ڕۆمان

ژمارەی لاپەڕه

161

نۆرەی چاپ

یەکەم

188,650 تومان

مژارەکان: ,

Description

📚کتێب: مردنی پیرێکی ڕەند
💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر: محەمەد ئوزون
🖊وەرگێر: سروه سۆران
🖨وەشانخانە: مادیار

ڕۆمانی مردنی پیرێکی ڕەند باسی ژیان، بەسەرهات، خەون و خەیاڵی دوو مرۆڤ، دوو ڕووناکبیری کورد لە دوو سەردەمی جیاوازدا دەکات.

کاڵۆ، ڕووناکبیری سەرەتای سەدەی بیستەم و سەرداری ئازاد، ڕووناکبیرێکی نوێخواز.

سەرداری ئازاد لە سەر مێزەکەی دادەنیشێت و بە پێنووسەکەی دەستی ژیانی کاڵۆ دەنووسێتەوە. گوندێکی بچووک و پیرەمێردێکی نامۆ و باڵکێش.

کاڵۆ کێیە؟ خەڵکی کوێیە؟ چ شتێک دەشارێتەوە؟ سەرداری ئازاد، لە لایەکەوە بۆ خوێنەرەکانی باسی پیرەمێردێکی نامۆ و پڕ لە نهێنی دەکات و لە لایەکی‌ تریشەوە لەگەڵ پیری ڕەنددا دەپەیڤێت و باسی سەردەمی منداڵیی خۆی و هەستەکانی بۆ دەکات.

لەدوای ڕۆمانی تۆ کە لە ساڵی ١٩٨٥دا نووسراوە، مردنی پیرێکی ڕەند، دووەمین ڕۆمانی محەمەد ئوزونە.