Description
📚کتێب: ژانی گەل
💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر : ئیبراهیم ئەحمەد
🖨وەشانخانە: مادیار
ژیان چاوەڕێی ئەم جۆرە كوردییە رەوانەیە، پیرەمێردیش بەهیوای نەوجەوانانە؛ ئەمە وتەی پیرەمێردی شاعیرە سەبارەت بە کەسایەتی سیاسی، ئەدەبی و ڕووناکبیری كوردستان لە سەدەی بیستەم، مامۆستا برایم ئەحمەدە؛ لە ژێر کاریگەری ڕووداوە سیاسییەکانی سەردەمی خۆی، برایم ئەحمەد هەر زوو وەک کردەیێکی سیاسی، بە کاروچالاکی نووسین و ڕۆژنامەگەری حەزەکانی بۆ ژیان و بەختەوەری، بۆ دەربازبوون لە ژانی گەل دەنوێنێتەوە.جیا لە کەسایەتییە سیاسییەکەی ، وەک ڕۆمان نوسێکی لێوەشاوە، برایم ئەحمەد توانیویەتی ئازار و ژانەکانی کۆمەڵگای کوردی، بە ڕۆمانەکانی ژانی گەل، کوێرەوەری و دوا تیری کەوان نیشان بدات. شیعرە بەناوبانگەكەی یادگار و هیوا ڕەنگدەرەوەی حەزی ژیان لە ناو بەستێنی کۆیلەتییە. ژانی گەل وەک ناسراوترین ڕۆمانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، بە ڕووداوێکی ڕێکەوتەوە، وەک میتافۆرێک دەست پێدەکا و ڕەوتی ژیانی بنەماڵەیەک بە تەواوی دەگۆڕن. ئەم ڕووداوە ئاوێنەیێکی باڵا نوێنی کۆمەڵگا و سیاسەت لە کوردستانە و دەکرێ لە هەر ئان وساتێک بۆ زۆر کەس دووپات بێتەوە.