Sale!

مژاوا

نووسەر

جان دۆست

وەرگێڕ

سارا خەنشا

مژار

ڕۆمان

ژمارەی لاپەڕه

356

299,850 تومان

مژارەکان: ,

Description

📚ناوی کتێب: مژاوا
💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر: جان دۆست
🖊وەرگێڕ: سارا خەنشا
🖨وەشانخانە: مادیار

مژاوا  تراویلکەی خەونێکی دووری مرۆڤی کوردە کەوا هەرچەند لێی نزیک دەبێتەوە دیسانیش هیچ پێگەیشتنێک لەگۆڕێدا نییە.

ڕۆمانەکە لە مەهاباد و لە سەردەمی کۆماردا ڕوو دەدات و کۆتایی پێ دێت. بەکورتی مژاوا گێڕانەوەیەکی ئەو سەردەمانەیە.

مژاوا لەگەڵ ئەوەی خەریکە بەشێکی گرینگ لە مێژووی کورد دەگێڕێتەوە، بەڵام ئەوین و خۆشەویستیی دوو دڵدار وەک چەمکێکی گرینگ بە نیشتمان و خۆشەویستییەکەی گرێ دەدات، بە شێوەیەک کە نەمامی هەردووکیان پێکەوە و هاوکات لە خاکی نیشتمان سەر وەدەردەنێن و چرۆ و چووزەرە دەکەن و کە دێن بە حاسڵات بگەن، هەرەس دێنن و بە شۆرەکات دەگەن .
لە ڕاستیدا و بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئەندێشە و هزری هاوچەرخ دیسانیش بە خێڵ و هۆزی دەدۆڕێنێ.
بەو شێوازە ڕۆمانی مژاوا لە ناخی خۆیدا بە هیوای سەرکەوتنی ئەو خەونەی لە هەزارەی ئەندێشەی مرۆڤی ئێمەدا لە کۆتاییی خۆیدا بەردەوام بە تراویلکە گەیشتووە و ئەو کەسانەی دیسانیش لە کۆتاییی شکانێکی تردا لە قووڵاییی مژێکدا ون دەبن، ڕەنگە لە نیشتیمانێکی مژاویدا دیسانیش ڕۆژێک گڕی هیوایەک لە قووڵاییی ئەم مژستانەوە  بانگیان بکات …