Description
📚کتێب: مەم و زین و دوانزە سوارەی مەریوان
💎مژار: چیرۆک
📝 نووسەر : مامۆستا پیرەمێرد
🖨وەشانخانە: مادیار
مه‌م ڕه‌نگ زه‌رد، دڵ بریندار، سه‌ودازه‌ده‌ی له گیان بێزار؛ به‌سه‌ر ته‌لاره‌که‌دا دێت و ئه‌چێت، باری گرانی عه‌شق قه‌د و باڵای مه‌ردانه‌ی چه‌ماندۆته‌وه، نیمچه تایه‌کی سه‌وداگه‌ریی خستۆته دڵ و ده‌روونیه‌وه، گڕی هه‌ناسه‌ی ده‌می وشک کردووه، لێوی به‌ڵخی گرتووه، سه‌ره‌تای سه‌ودای دڵداری تروسکه‌یه‌کی له چاویا په‌یدا کردووه پرشنگ ئه‌دا، ناوچاوانی بڵندی به ئازاری ده‌روونی گرژ بووه، که‌مه‌ربه‌ندێکی شل و شان و ملێکی په‌شێو و شه‌ڵوار و مرادخانی له‌به‌ردا، چه‌کمه‌ی سواری مامزه‌داری له پێدا. جارجار هه‌ڵده‌وه‌ستایه‌وه و ده‌هاته سه‌ر قینی پێ بدا به زه‌ویدا، به زۆری دڵاوه‌ری ته‌لاری سه‌را و ته‌ختی پادشای ئامێدی ته‌خت کا، خاتووزینی بۆ ده‌رکه‌وێ، گاهێکیش خاو ئه‌بێته‌وه له دڵدا ده‌ڵێ: با خاتوون نه‌که‌وێته به‌ر زوبان.