Description
📚کتێب: لە خەوما
💎مژار: ڕۆمان
📝 نووسەر: جەمیل سائیب
🖨وەشانخانە: مادیار
هەندێک بەروبوومی ئەدەبی هەن نرخیان هەر لەوەدا نییە کە ئایا لە ڕووی ڕۆشنبیری و هونەرەوە بایی چەندن و چەند نین و تا چ ڕادەیەک لە دنیای خەیاڵ و هونەری ئەدەب و پەروەردەی زەوقدا دەوری کاریگەر دەگێڕن، بەڵکوو نرخی ڕاستیان لەوەدایە کە بەڵگەی زەمان و چەرخی خۆیانن و بەوردی چرای ڕەخنە ئاراستەی کەلێن و قوژبنی تاریکی کۆمەڵگەیان و ئەو قۆناغە دەکەن کە پێیدا ڕۆیشتوون، وەک ئاوێنە ڕووداو دەخەنە ڕوو.
… لە خەوما یەکێکە لەو کارە ئەدەبییانە و بە شێوەیەکی ساکار و نەرم و لەسەرخۆ «دەوری حوکمی شێخ مەحموودی حەفیدی لە سلێمانی» خستووەتە بەر ڕۆشنایی و بەرچاوی خەڵک.
هەرچەندە زۆر کەس دەڵێن کەوا «تەنها لایەکی ئەو دەورەی گرتووە نەک هەموو لایەنەکانی، واتا تەنیا لایەنە سەلبییەکەی یاخود تاریک و کاڵ و کرچەکەی گرتووە نەک هەموو سەرێکی»، کە ئەمەش ڕاستە و بێ گومان هۆی تایبەتی خۆی هەیە…
«لە پێشەکیی جەمال بابان»





![My Father’s Suitcase [original title: Babamın Bavulu] Nobel lecture](https://madyarpub.com/wp-content/uploads/2022/03/mad2-ro2-15-e1647592200146-213x266.jpg)

