داشکاندن!

کێ گۆلاوەکەی دزیوە؟

نووسەر

فەریبا کەلهوڕ

وەرگێڕ

لەیلا ساڵحی

نیگارکێش

چنور شەعبانی

ژمارەی لاپەڕه

24

115,650 تومان

توضیحات

📚ناوی کتێب: کێ گۆلاوەکەی دزیوە؟
💎مژار: چیرۆک بۆ منداڵان
📝 نووسەر: فەریبا کەلهوڕ
🖊وەرگێڕ: لەیلا ساڵحی
🖍وێنەکێش: چنوور شەعبانی
🖨وەشانخانە: مادیار (تیتل و بیبل)

 

“فەریبا کەلهوڕ” لە نووسەرانی بەنێوبانگ و بە توانای بواری ئەدەبیاتی منداڵانی ئێرانە. تا ئێستا بە دەیان کتێبی لە بوارە جیاکانی ئەدەبی منداڵاندا بڵاو کردووەتەوە. لە چیرۆکی “کێ گۆلاوەکەی دزیوە؟”دا، حەولی داوە هەندێک پرسیاری منداڵان لە ڕێگای گێڕانەوەی چیرۆکێکەوە وەڵام بداتەوە. هەروەها منداڵان  لەگەڵ نێوی هێندێک لە بوونەوەر و دیاردەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و وەرزەکان ئاشنا بکا.  لە کۆتاییدا نووسەر حەولی داوە شێوەی کەشف و دۆزینەوەی مانا لە لای منداڵان لەو چیرۆکەدا بگونجێنێ.  یەک یەکی کەسایەتییە منداڵەکانی ئەو چیرۆکە لەگەڵ دیاردەیەکی تازە بەرەو ڕوو بوون و هەر کام لەوان لە گۆشە نیگایەکەوە چاو لەو دیاردەیە دەکەن و پرسیار دەکەن.  دەیانهەوێ نێوی ئەو دیاردە تازەیە کەشف بکەن. لە ئاکامدا دوای ئەوەی کە هەرکام لەوان بیر و بۆچوونی خۆی دەردەبڕێ، بوونەوەرێکی لەوان زانا و بە ئەزموونتر  دێ و دیاردەیەک کە بۆتە پرسیار بۆ هەموو بوونەوەر و کەسایەتیەکانی ئەو چیرۆکە بە هەموویان دەناسێنێ. دواتر شێوەی کەڵک وەرگرتن لەو دیاردەیەشیان فێردەکا. ئەو چیرۆکە بۆ منداڵانی تەمەنی خوارێ هەم چێژی چیرۆکێکی یەکجار خۆشی هەیە و هەم هێندێک جووڵە و کایەی منداڵانە لەنێو چیرۆکەکەدا باس کراون، کە خوێنەری منداڵ بە دووپاتکردنەوەی ئەو کایانە هەم کارامەیی جەستەیی و هەم توانای کۆمەڵایەتییان ئاستی دەچێتە سەرتر. خوێندنەوەی ئەو کتێبە بۆ منداڵان سەرنج راکێشە و دەکرێ وەک چیرۆکی بەر لە خەوی شەوانەش بۆ منداڵان بکوترێ.