داشکاندن!

ماسی کۆلکەزێڕینە۲ و ڕووداوێکی دیکە

نووسەر

مارکووس فیستێر

وەرگێڕ

لەیلا ساڵحی

نیگارکێش

چیا فەتحی

مژار

چیرۆک

115,650 تومان

توضیحات

📚ناوی کتێب: ماسی کۆلکەزێڕینە و ڕووداوێکی دیکە
💎مژار: چیرۆک
📝 نووسەر: مارکووس فیستێر
🖊وەرگێڕ: لەیلا ساڵحی
🖌وێنەکێش: چیا فەتحی
🖨وەشانخانە: مادیار «تیتل و بیبل»

چیرۆکی “ماسی کۆلکەزێڕینە و ڕووداوێکی دیکە” یەکێکی دیکە لەو کۆمەڵە چیرۆکەیە کە نووسەری بە توانای بواری ئەدەبیاتی منداڵان “مارکووس فیستێر” نووسیوێتی. ئەو چیرۆکە لە دوو بوارەوە بۆ منداڵان گرینگە؛ لە باری داستانییەوە نووسەر  تەکنیکەکانی چیرۆکنووسی بە شێوەیەک داڕشتووە کە هەست و لایەنە سۆزدارییەکانی منداڵان بە باشی ببزێوێ. هەڵسوکەوتی ماسی کۆلکەزێڕینە و هاوڕێکانی، کە ئێستا کۆمەڵێکی هاودڵ و یەکگرتوون و پێکەوە کایە دەکەن، لە منداڵاندا دڵخۆشییەکی گەورە ساز دەکا. رێیەکیشە بۆ ئەوەی فێر بن چۆن  لە کایە و لە کێشەکانیاندا هاوکاری یەک بن. لە لایەکی دیکەوە نووسەر بە سازکردنی گرێیەکی داستانی و هێنانە کایەی کەسایەتی “ماسی بەڵەک” کێشەیەکی دیکە لە زەینی منداڵاندا ساز دەکا، کە چۆن بتوانن لەگەڵ ڕووداوێکی تازە لە ژیانیاندا ڕووبەڕوو ببنەوە. نووسەر بە باشی هەم دۆخی تازەی ماسیەکان پێکەوە بۆ منداڵان دەگێڕێتەوە و هەم دۆخی دوای ئەوەی کە کێشەیان بۆ ساز دەبێ لە چیرۆکەکەی دا دەگونجێنێ،  شێوازی کردنەوەی گرێی چیرۆکەکەیان فێردەکا، تێیان دەگەیەنێ چۆن کێشەی تاکەکەسی و بە کۆمەڵی خۆیان چارەسەر بکەن. خوێنەری منداڵ بە خوێندنەوەی ئەو چیرۆکە هەم چێژی خوێندنەوەی چیرۆکێکی پڕ لە ڕووداو دەچێژێ، هەم هەندێک توانایی کۆمەڵایەتی فێردەبێ، بێ ئەوەی نووسەر لە بواری هونەریی چیرۆکەکەی کەم کردبێتەوە.  نووسەر بە شێوەیەکی داستانی توانیویەتی لە دوو توێی چیرۆکەکەدا کۆی ئەو بابەتانە بۆ منداڵان بگونجێنێ.