Description
پڕۆژەیەکی نوێی وەشانخانەی مادیار
لە درێژەی پڕۆژەی ئاوڕدانەوە لە هەموو زار و بنزارەکانی کوردی و بەسەرکردنەوەی هەموو ناوچەکان, وەشانخانەی مادیار لە تازەترین پڕۆژەی خۆیدا دەستی کردووە بە چاپ بڵاوکردنەوەی زنجیرەپەڕتووکێکی فۆلکلۆری مەڵبەندی #ورمێ و #باکووری ئەو پارێزگایە.
ئەم کتێبانە کە دەکەونە بازنەی فۆلکلۆر, لەلایەن توێژەر و فۆلکلۆرڤانی خەڵکی #ورمێ , مامۆستا عەبدولکەریمی سروش(سەریاس)ەوە ئامادە کراون.
ئەم بەرهەمامانە بریتین لە:
نەوایێن موترب و چەنگێن کوردان
گلێ و گازنێن ئەڤینداران