Sale!

فەرهەنگی هەڵاڵە

نووسەر

یۆسف یۆسفی‌نژاد

1,748,500 تومان

Description

📚ناوی کتێب: فەرهەنگی هەڵاڵە (گوڵ، گیا و…)
✍️نووسین و کۆکردنەوە: یۆسف یۆسفی‌نژاد
🎁بڵاوکردنەوە: ناوەندی ماد

تەمەنی ئەو تایبەتمەندییە دەرمانییەی گیایەکان لەخۆیان گرتووە هەڵکشاوترە لە تەمەنی بوونەوەر و مرۆڤەکانی سەر زەوی؛ چونکە گیایەکان هەمیشە دەکەونە سەرەتای «زنجیرەی خواردن»ەوە [زنجیره غذایی].
ئەو فەرهەنگەی بەر دەستت حەولێکی چەندەها ساڵەیە بۆ ڕزگار کردنی بەشێک لەو سامانە سروشتییە. فەرهەنگێکی لەم چەشنە لە دوو سەرەوە گرینگایەتی هەیە؛ یەکەم ئەوەی کە کۆڵێک زانیاریی بەکەڵکی لە سەر ڕووەکەکان لەخۆ گرتووە کە لە هیچ سەرچاوەیەکی دیکەی لانی‌کەم کوردی‌دا هیچ ئاماژەیەکیان پێ‌نەکراوە. دووهەم ئەوەی کە فەرهەنگێک نییە هەر بۆ کەلێن پڕکردنەوەی کتێب‌خانان، بەڵکوو ڕاستەوخۆ بۆ خوێندنەوە و کەڵک‌وەرگرتن لە زانیارییەکان دەشێت. (بەتایبەت خوێندەوارانی زانستگە تا وێستا دەستیان بە سەرچاوەیەکی وا ڕانەگەیوە)
داڕشتە و چنینی ناوئاخنی ئەو فەرهەنگە بەشێوەیەکی زانستی ڕێک‌خراوە و پێکهاتەیەکی زانستیانەی تەواوی دراوەتێ، کە هاوکات هەم خەڵکی ئاسایی و هەمیش خوێندەوارانی خاوەن ئەزموون دەتوانن کەڵکی لێ وەرگرن.